چۆن گەلێکی ماندوو لە ئابوورییەکی سۆسیالیستییەوە بگۆڕێت بۆ ئابوورییەکی لیبڕاڵ؟ ... ڕاستی سووریا
ئەو سیستمە ئابوورییەی کە پشتگیری لە هەموو بوارەکانی وەک وزە، تەندروستی و پەروەردە دەکات، بە خێرایی دەگۆڕێت بۆ ئابوورییەکی لیبڕاڵ کە پشت بە خاوەندارێتی تایبەت و کارگەی ئازاد و دەستوەردانی سنوورداری دەوڵەت دەبەستێت.
سەنا عەلی
ناوەندی هەواڵ-بە خێراییەکی بەپەلە سیستەمی ئابووری سۆسیالیستی کە پاڵپشتی هەموو کەرتەکانی دەکرد لە کارەبا و تەندروستیەوە تا پەروەردە، گۆڕدرا بۆ سیستەمێکی ئابووریی لیبڕاڵ، ئەم سیستەمە پشت بە خاوەندارێتی تایبەتی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و کارگەی ئازاد دەبەستێت، لەگەڵ دەستێوەردانی سنوورداری دەوڵەت، ئەمڕۆ سوورییەکان ڕووبەڕووی ئەو نەخۆشخانانە دەبنەوە کە پێش چارەسەرکردنی هەژاران داوای پارەدان دەکەن، پارەی کارەبا لە موچەی فەرمانبەرێک زیاتر دەبێت و نەوت بەرەو بە تایبەتکردن دەڕوات و ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، پەروەردە کە مافی هەموو منداڵێکە، تەنها بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە توانای داراییان هەیە.
”داڕمانی ئابووری لە ماوەی ١٠ ساڵ و نیوێک لە قەیرانەکاندا”
دوای ئەوەی سووریا خۆبژێوی بوو و هیچ قەرزێکی لەسەر بانکی جیهانی نەبوو، وردە وردە ئابووری دەستی بە دابەزین کرد، بەهۆی سیاسەتە ئابوورییە هەڵەکانەوە، ڕژێمی پێشووی سووریا دوای ئەوەی ڕووی لە بازاڕی ئازاد کرد، بەرهەمی ناوخۆیی لاواز کرد و ئابووریش تاڕادەیەک شێوەی "سەرمایەداریی دەوڵەتی"ی گرتەبەر، بە نموونەیەکی نیولیبراڵ.
گۆڕەپانی سیاسی ئاڵۆزتر بوو، لەگەڵ ئەوەشدا قەیرانی ئابووری، لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕش و میلیتاریزەکردنی، لەئەنجامی بەئامانجکردنی ژێرخانەکانی بەرەی نوسرەت و دزینی کەلوپەلی کارگەکان و فرۆشتنی بە کەمترین نرخ بە تورکیا، کە ئابووری زیانی بەرکەوت، شەڕ و گەمارۆکان، دیارترینیان یاسای قەیسەر بوو، بووە هۆی دابڕانی ئابووری، لەبەرامبەردا، ڕژێمی پێشوو هیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لە هەنگاونان بەرەو ئابوورییەک کە پشتی بە کراوەیی بەڕووی وەبەرهێنانی دەرەکی و بە تایبەتکردندا ببەستێت، واتە گواستنەوە بۆ کەرتی تایبەت، هەروەها یارمەتییەکان لەسەر کاڵا سەرەتاییەکان هەڵگیرا و ئابووری بوو بە ئابوورییەکی بەکاربەری کەم بەرهەمهێنان، ئابووری سووریا لەو سەردەمەدا دەکرا بە “سەرمایەداریی دەوڵەتی گەندەڵ” پێناسە بکرێت.
بەڵام تەنانەت تا دوا ڕۆژی دەسەڵاتی ڕژێم، ئابووری تا ڕادەیەک بە ناوەندگەرایی و ئاراستەکراو مایەوە، بە تایبەت سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی نرخەکان و پاڵپشتیکردنی کاڵاکان، کە لە ساڵانی دوای سزا نێودەوڵەتییەکان کەم بووەوە، خوێندن و تەندروستی بەخۆڕایی مایەوە، سووتەمەنی و کارەبا و نانیش پاڵپشتی کرا، ئەمەش تاڕادەیەک توندی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کەمکردەوە کە وڵات بۆ ڕێژەیەکی زۆر لە خێزانەکان تووشی بوو.
”پارەی کارەبا توڕەیی گشتی لێدەکەوێتەوە”
ڕۆژانە خۆپیشاندان لە دیمەشقی پایتەخت دەبێت، چونکە دانیشتووانەکەی تووشی شۆک بوون بەهۆی پارەی کارەبا کە ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاندووە، کە نزیکە لە موچەی فەرمانبەرێکی سووری لەو ناوچانەی کە حکومەتی کاتیی کۆنترۆڵکردووە، تۆڕی کۆمەڵایەتی مەجازی بە ڕەتکردنەوەی ئەم نرخانە جەنجاڵی بوو، کە خێزانەکان لە نێوان دەستەبەرکردنی خۆراک و پێدانی پارەی کارەبادا گیریان خواردووە، بەکورتی، یارمەتییەکانی کارەبا هەڵگیراون و نرخی کۆتەڵێک نان دوو هێندە زیادی کردووە.
نەخۆشخانەکان چیتر چارەسەری بێبەرامبەر دابین ناکەن، خێزانی نەخۆشەکان ناچارن تەنانەت سادەترین دەرمان و پێداویستی پزیشکیش لەسەر حیسابی خۆیان بکڕن، دوای ئەوەی دیمەشق شوێنی مەبەست بوو بۆ هەموو سوورییەکان بەهۆی کوالیتی خزمەتگوزاری پزیشکی و نرخێکی گونجاو, سەبارەت بە کەرتی نەوتیش، دوای ئەوەی لە دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەرهێنرا، حکومەتی کاتی ڕایگەیاند، بیرەکان پێویستیان بە سێ ساڵ هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمی بهێنن.
بەم سیاسەتانە حکومەتی کاتی ڕایگەیاند، کە سەردەمی سۆسیالیزمی ئابووری لە سووریا کۆتایی هاتووە، هەروەها ئابووری بازاڕی ئازاد پەسەند کراوە، کە ئەمەش ڕەوایەتی دەدات بە بەرزبوونەوەی خێرای نرخی کاڵاکان، بەتایبەتی تێچووی گواستنەوە، بەو پێیەی ئێستا سووریا وڵاتێکی هاوردەکارە نەک وڵاتێکی هەناردەکار.
”سیاسەتی پاڵپشتی بۆ پاراستنی خێزانی سووریا”
درێژەدان بە سیاسەتی یارمەتییەکان، لەگەڵ چاکسازییە ئابوورییە بەرچاوەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان، بەردی بناغەی پاڵپشتیکردنی خێزانی سووریایە کە زۆربەیان لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێن، کە ئەمەش کاریگەرترین سیاسەتە بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان و پشتگیریکردنی هاوڵاتیانی ئەرکی دەوڵەتە نەک چاکەیەک، پێویستە موچە دوو هێندە بکرێت بۆ ئەوەی قەیرانەکە کۆنتڕۆڵ بکات و پشتیوانی پێشکەش بکات، بەڵام سەرەڕای بەڵێنەکانی زیادکردنی موچە بە ڕێژەی ٤٠٠٪، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ شتێک نەکراوە، جیاکردنەوەی کار و سیاسەتەکانی بە ئامانجگرتنی ژنانی عەلەوی بە تایبەتی لە ڕێگەی سنووردارکردن و گواستنەوەکانەوە، پێشبینی قەیرانێکی توند دەکەن ئەگەر حکومەتی نوێ هەنگاوی ڕاستەقینە نەگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لێی، جێهێشتنی ئابووری بە وابەستەیی کەرتی تایبەت مەترسییەکانی چڕبوونەوە و بەدواداچوونی قازانج بە دابڕان لە پێداویستییە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگە هەڵدەگرێت، کە دەبێتە هۆی هەژارییەکی بەرفراوان.
”هەژارەکان هەژارتر دەبن”
ئەم گۆڕانکارییە شۆککەرەی ئابووری سووریا، چینە هەژارەکە فراوانتر دەکات، ئەگەر بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ٩٠٪ی هاوڵاتیانی سووریا لە ژێر هێڵی هەژاریدا بن، ئەوا چینی ناوەند زیاتر دەچەوسێنرێتەوە، کۆمەڵگەی سووریاش دەگۆڕێت بۆ سیستەمێکی دەوڵەمەند و هەژار کە خەبات دەکەن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، ئەم قەیرانە بەهۆی سەرمایەداریی جیهانییەوە دروست بووە، کە خەریکە فشارەکان لەسەر ئەو وڵاتانە زیاد دەکات کە تووشی ململانێ بوون یان ئێستاش تووشی دەبن.
لە کۆتای قسەکانیدا وتیان: قۆناغی ئابووری ئێستای سووریا بۆ خێزانە سوورییەکان، بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی مەترسیدارە، بە تایبەت بۆ ئەو ژنانەی کە پشکێکی ناڕێژەیی لە بارگرانی خێزانەکە هەڵدەگرن.