چەكدارانی حکومەتی کاتی سووریا هێرشیانکردە سەر گۆڕستانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە

گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا، گۆڕستانی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەیان تۆپباران کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە ڕۆژی دووشەمەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بە تانک و تانك هێرشیان بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب دەستپیکردووە و بەهۆیەوە ژنێک کوژرا و ١٩ کەسیش بریندار بوون.

 

گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا، بە مووشەک هێرشیان کردە سەر مەزارگەی بەرخۆدانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری بەرکەوت.