چالاکییەکانی ئێشکگری مەخموور گەیشتە ٧٥٣ ڕۆژ
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکردبوو، لە ٧٥٣هەمین ڕۆژدا بەردەوامە.

مەخموور
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی ٧٥٣دا بەردەوامە وگروپی ١٤٧ دەستی بە ئیشگرییەکە کرد.
پێش ئەوەی دەست بە ئێشکگری ئەو گروپە بکرێت، خولەکێک ڕێز لە هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیرا. دوای بێدەنگی، تەیبەت مژینی بە ناوی گروپی ١٤٦ قسەی کرد.
"ئێمە بە گەرمی سڵاو و پەیامەکانی ڕێبەر لە باوەش دەگرین"
تایبەت مژینی سەرنجی بۆ پەیامی ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا بۆ گەلی کامپی مەخموورو وتی: دوو ساڵ تێپەڕیوە بەسەر دەستپێکردنی چالاکییەکە بۆ ڕێبەر، باشە گەلەکەمان لە مەخموور وتی کە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر درێژە بەو چالاکییە دەدەین، نامەکەی ڕێبەر بۆ گەلی کامپەکە دوو ڕۆژ لەمەوبەر گەیشتە ئامێز، لەمەودوا بە سڵاو و پەیامەکانی هێندەی تر چالاکییەکانمان بەهێزتر دەکەین بەناوی گەلی کامپەکەوە سڵاو و هەستی خۆمان بۆ ڕێبەر و سەرجەم زیندانیان و ئازادیخوازان و گەلی نیشتمانپەروەری کورد دەنێرین.
"دەست لە چالاکییەکانمان بەرنادەین"
تەیبەت مژینی لە کۆتایی قسەکانیدا ئیرادەی درێژەدان بە چالاکییەکانی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و وتی: پێشتر ئێمە وەک ڕێبەر و گەلی کورد وەک ئەمجارە لە ئازادی نزیکتر نەبووینەتەوە، داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەین خەباتمان چڕتر بکەینەوە، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر دەستەبەر نەکرێت، چالاکییەکانمان ڕاناگرین.
مەراسیمی دەستبەکاربوونی گروپی ١٤٧ و دروشمەکان کۆتایی هات.