چالاکییەکانی دایکانی شەممە هەزارو ٩٨ هەفتەیە بەردەوامە

لە هەفتەی هەزارو ٩٨ دا دایکانی شەممە پرسیاریان لە چارەنووسی نەزیر ئاکار کرد کە لە ٨ی نیسانی ١٩٩٢ بێسەروشوێن بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دایکانی شەممە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکارە بێسەروشوێنەکانیان و دادگاییکردنی تاوانباران، هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای کۆدەبنەوە.

 

چالاکییەکەیان هەزارو ٩٨ هەفتەیە بەردەوامە، دایکانی شەممە و ئەندام و بەڕێوەبەرانی ئیهەدەی ئیستەنبوڵ و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ بەشداریی چالاکییەکەیان کرد. لە چالاکییەکەدا وێنەی بێسەروشوێنان بەرزکرایەوە.

 

دایکانی شەممە داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی نەزیر ئاجاریان کرد کە ٣٤ ساڵ پێش ئێستا لە گوندی گوریزای کەربۆرانی مێردین دەستبەسەرکرا و لەوکاتەوە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە.