چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە مەخموور بەردەوامن
لە چوارچێوەی ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی جیهانی بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، نمایشێکی سلاید لە شەقامەکانی کامپی پەنابەرانی مەخموور نمایش کرا.
مەخموور
زنجیرە چالاکییەکان کە لەلایەن ئەنجومەنی عشتارەوە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێکخرابوو، بەردەوامە.
لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکەدا، سلایدێک لە لایەن ئەنجومەنی عشتارەوە ئامادەکراو لە شەقامەکانی کامپەکە نمایشکرا، سلایدەکە کە تیشک دەخاتە سەر توندوتیژی دژی ژنان و واتای ٢٥ی تشرینی دووەم، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی شەڕی توندوتیژی پێشکەش کرا.