چالاکی ئێشکگری مەخموور لە ٨٦٠هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە

ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ٨٦٠هەمین ڕۆژدا ەردەوامە و گروپی ١٦٨ دەستیان بە ئێشکگری کرد.

مەخموور

 

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ٨٦٠هەمین ڕۆژیدا بەردەوامەو گروپی ١٦٨ دەستیان بە چالاکییەکە کرد.

 

پێش ئەوەی گروپی ١٦٨ دەستپێبکەن، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ڕێزگرتن گوڵ ئورەک بە ناوی گروپی ١٦٧ ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە.

 

"ڕێبەر ئاپۆ لە کەسایەتی ژندا کۆمەڵگە ئازاد دەکات"

لە سەرەتایڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بیرو فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی مسۆگەر دەکات، ڕێبەر ئاپۆ بە پێنج بەرگرینامەکەی خۆی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی دژ بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دامەزراند، ئەمڕۆ بە مانیفێستۆی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی’ک، کۆمەڵگە لە کەسایەتی ژندا ڕزگار دەکات و کۆتایی بە دەسەلاتداری پیاوان و تاڵانکردنی سەرمایەداری دەهێنێت.

 

"خەباتی ئێمە بەردەوام دەبێت"

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بڕیارداری درێژەدان بە تێکۆشان بەم قسانە دەربڕدرا: ئامانجمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. هەروەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ وتی ‘منداڵانی مەخموور منداڵی منن’، وەک خوێندکار و منداڵی مەخموورر، ئێمەش تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.

 

مەراسیمەکە بە دەستبەکاربوونی گروپی ١٦٨ و دروشمەکان کۆتایی هات.