چالاکی ئێشکگری مەخموور بە ئیرادە بەردەوامە

چالاکی ئێسکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی ٩٣٥دا بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە.

مەخموور

 

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٤ بۆ ئازادی جەستەیی  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی ٩٣٥دا بەردەوامە و گروپی ١٨٣ دەستیان بە چالاکییەکە کرد.

 

پێش ئەوەی دەست بە چالاکییەکە بکرێت، خولەکێک ڕێزگر لە هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیرا. دوای ڕێزگرتن، قەدری شیریشەیی بە ناوی گرووپی ١٨٢ قسەی کرد.

 

"هێزە پیلانگێڕەکان ویستیان پیلانگێڕی ١٥ی شوبات دووبارە بژێننەوە"

قەدری شریشەیی سەرنجی بۆ ئامانجی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاکێشا و وتی: ئێمە لە چالاکییەکەداین بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، سڵاو و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانییەکان دەکەین، لەم دواییانەشدا هێزە پیلانگێڕەکان ویستیان ئەو پیلانە دووبارە بکەنەوە کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ دژی کورد ئەنجامدرا، گەل لە ڕاستیدا لەکاتی هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای سیستەم و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بوون و پێیان دەڵێین کە ئێوە ناتوانن گەلەکەمان ڕادەست بکەن و فەلسەفەی ڕێبەرمان لە ناو ببەن جگە لەوەش گەلەکەمان وەک چالاکوانانی مەخموور لە ناخی دڵەوە هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە.

 

مەراسیمەکە بە پێشوازیکردن لە گروپی ١٨٣ و دروشمەکان کۆتایی هات.