چالاکی ناڕەزایەتی مەخموور لە چوارەمین ڕۆژیدا بەردەوامە
چالاکی دانیشتووانی مەخموور دژی گەمارۆ و گرتن و گەمارۆی حکومەتی عێراق بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە لەبەردەم بازگەی هێزە عێراقییەکان بۆ چوارەم ڕۆژ بەردەوامە.

مەخموور
لە ١٠ی نیسانەوە حکومەتی عێراق گەمارۆیەکی بەسەر کامپەکەدا سەپاندووە و ڕێگری لە هاتوچۆی کەرەستەی بیناسازی و ژێرخان و کرێکاران دەکات بۆ کارکردن لە بەغدا، هەروەها عێراق ناسنامەی دانیشتووانی کەمپەکە نوێ ناکاتەوە و ڕێگە نادات کەسانی نەخۆش بچنە نەخۆشخانەکان.
شاندێکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور کە بەهۆی گەمارۆی عێراق و کێشەکانی کامپی مەخموورەوە گەشتیان کردبوو بۆ بەغدا، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری داد لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کامپەکە دەستگیرکران.
ڕۆژی ١٥ی ئایار، دانیشتووانی مەخموور بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستگیرکردنی شاندی ئەنجومەن و زیادبوونی فشار و هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق لە دژی دانیشتووانی مەخموور، بەرەو بازگەی عێراق ڕێپێوانیان کرد. جەماوەری خەڵک بۆ دووپاتکردنەوەی ئیرادەی خۆیان ڕژانە سەر شەقامەکان، چالاکییەکە لە ڕۆژی چوارەمدا بە ئیرادە بەردەوامە.
هەروەها چالاکوانانی مەخموور ڕایانگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان تا ئەو کاتەی ئەندامانی شاندەکە ئازاد دەکرێن و ڕێگاکانی چوونە ژوورەوە دەکرێنەوە.