چالاکی لە سوەیدا: سەرۆکایەتی جۆلانی ڕەتدەکەینەوە
گەل لە شاری سوەیدا کۆبوونەوە و وتیان: سەرۆکایەتیی جۆلانی ڕەتدەکەینەوەو هیوامان دزراوە، ئەمە قبوڵ ناکەین.
سوەیدا
دوای ئەوەی جۆلانی خۆی بە سەرۆکی سووریا ناساند، لە پارێزگای سوەیدا کە خەڵکی دروز تێیدا نیشتەجێن، چالاکییەک بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی فەرمی SOHR بڵاوکراوەتەوە؛ دەیان کەس لە دانیشتووانی ئەو شارە لە ناویاندا چالاکوانانی ژن لە مەیدانی کەرەمە لە ناوەندی شاری سوەیدا دانیشتنێکیان ئەنجامدا، بەشداربووان کە سەرۆکایەتی کاتی جۆلانیان ڕەتکردەوە، بە 'دزینی هیوای گەلی سووریا' پێناسەیان کردو ڕایانگەیاند، سەرۆکایەتیی جۆلانی بەپێچەوانەی ویستی خۆیان ڕاگەیەندراوە.
خۆپیشاندەران پانکارتیان هەڵگرتبوو کە لەسەریان نووسرابوو "کوا دیالۆگی نیشتمانی؟"، "بەشداریی هێزە مەدەنییەکان لەکوێیە؟"، "کەنارەکانی سووریا و حومس سنووری سووریان" و "ئەو کۆمەڵکوژییانەی دژی گەلەکەیان دەکرێت دەگمەن نین"، " لە میانی چالاکییەکەدا دروشمەکانی "با تاوانەکانی ئەسەد سزا بدرێن"، "تۆڵەکردنەوە ناتوانێت میللەتێک بونیاد بنێت" و "توندڕەوی جگە لە کوشتن و لەناوبردنی هیچ شتێک بەجێناهێڵێت".