چالاکی لە مەخموور بە بەشداری چلەمین گروپ بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" لە دژی گۆشەگیری توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە.

مەخموور

 

لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٣، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" چالاکی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لە ئیمڕالی دەستیپێکرد، چالاکی ئێشکگری بە بەشداری گروپی چلەمین بەردەوامە، خولەکێک ڕێز لە هەموو ئازادیخوازان گیرا پێش مەراسیمەکە، دوای ڕێزگرتن، مزگین کارا بەیاننامەیەکی بەناوی گروپی ٣٩ پێشکەش کرد.

 

"ئەو گۆشەگیرییەی لە سەر کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدراوە لەسەر هەموو مرۆڤایەتییە"

مزگین کارا ئاماژەی بەوەکرد، گەلی کورد لە هەموو شوێنێکی جیهان بۆ شکاندنی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجام دەدات و وتی: ئەو گۆشەگیرییەی لە سەر کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت لەسەر هەموو گەلی کورد و مرۆڤایەتییە، چونکه ڕێبەر بەتەنها ڕزگارکەری گەلی کوردو هەموو مرۆڤایەتییە، نەک گەلی کورد بەڵکو هەموو ئەوانەی خاوەنداری لە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر دەکەن، وەک بنەمایەک لە چالاکییەکاندا بەشدارن. لە دەرەوەی وڵات، دۆستانی گەلی کوردستانیش بەشدارن لە چالاکییەکاندا، لێرەوە دەزانین کە ڕێبەر ئۆجالان بووەتە ڕێبەری جیهان و خەباتی ئەو هیوای ژیانی هەمووان بووە.

 

"ئەم بێدەنگییەی ئێستا پشتڕاستکردنەوەی هاوکارییە لەگەڵ دەوڵەتی تورک"

 

مزگین کارا ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد تاوانی جەنگ دەکات و وتی: دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لە چیاکانی کوردستان هەموو جۆرە تەکنیک و چەکێکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت دژی گەریلاکانی ئازادی، لە باکووری کوردستان بە دەستگیرکردن و ئەنجامدانی کردەوەکانی دژی لاشەی شەهیدان،  هەروەها لە ڕۆژئاوای کوردستان تاوانی جەنگ دەکات بە ئامانجکردنی سەرچاوەکانی ژیان و تاڵانکردنی گشتی لە خاکی کوردستان، بە پێچەوانەوە، بێدەنگییە نێودەوڵەتییەکەی ئێستا ئەوە نیشان دەدات کە نەک تەنها دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات، بەڵکو هەموو ئەو دەوڵەت و دامەزراوانەی کە خۆیان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ناودەبەن هێرش دەکەنە سەر کۆمەڵگەکەمان.

 

"بەو هیوایەی کە ڕێبەر پێی بەخشیوین یاگری سەرکەوتن دەکەینەوە"

لە کۆتایی قسەکانیدا، مزگین کارا وتی: بەرخۆدانی ڕێبەرو گەریلاکانی کوردستان لە دژی کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا گەورەترین وەڵامە بۆ داگیرکەران، هیچ هێزێک ناتوانن ئەم بزووتنەوەیە لەناو ببەن و ئێمە لە ڕێبەر جیا بکەنەوە، وەک ڕێبەر دەلێت "هیوا لە سەرکەوتن بەنرخترە" بەو هیوایەی کە ڕێبەر بۆ ئێمەی دروستکردووە، وەک کاوەی ئاسنگەر ئاگری سەرکەوتن و ئازادی چیاکانی کوردستان دەکەینەوە و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە.

 

چالاکییەکە بە دەورەگرتنی چلەمین گروپ بەردەوامە.