چالاکی بنەماڵەی دۆکو بۆ کچە بێسەروشوێنکراوەکەیان بەردەوامە

چالاکیی دانیشتنی بنەماڵەی گوڵستان دۆکو خوێندکاری زانکۆی مونزور، کە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە دێرسیم بێسەروشوێن بووە، لەبەردەم دادگای دێرسیم ١٠ رۆژی تێپەڕاند.

ناوەندی هەواڵ

 

دایک و باوکی گوڵستان، بەدرییە و خالید لە بەردەم دادگا وێنەی کچەکەیان بە دەستەوە گرتبوو و داوای دیاریکردنی چارەنووسیان دەکرد، دایکە بەدرییە دۆکو پرسیی "گوڵستان لەکوێیە؟ بۆچی بکوژەکە دەستگیر ناکەن؟".

 

پاش ماوەیەک بنەماڵەکە لەسەر داوای پارێزگار محەمەد عەلی ئۆزکان لە بینای پارێزگا لەگەڵ ئۆزکانی پارێزگار کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد کە پارێزگار هەمیشە قسەکانی پێشوو و هەمان شتە دووبارەی دەکاتەوە، کە پێشتر بۆی باسکردون.

 

پلاتفۆرمی ژنانی دێرسیم سەردانی چالاکیی بنەماڵەی دۆکویان کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ چالاکییەکەیان دووپات کردەوە.