چالاکی بنەماڵەی دۆکۆ بەردەوامە

چالاکی بنەماڵەی گوڵستان دوکۆ لەبەردەم دادگای دێرسیم ٣١ ڕۆژی تێپەڕاند و رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان تا چارەنووسی کچەکەیان ڕوندەبێتەوە.

چالاکی بنەماڵەی گوڵستان دوکۆ لەبەردەم دادگای دێرسیم ٣١ ڕۆژی تێپەڕاند و رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان تا چارەنووسی کچەکەیان ڕوندەبێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵستان دۆکۆ خوێندکاری زانکۆی مونزور لە دێرسیم، لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بێسەروشوێن بووە.

 

بنەماڵەی دۆکۆ لە سەرەتای مانگی کانونی دووەمەوە لەبەردەم دادگای دێرسیم دەستیان بە چالاکیی دانیشتن کردووە تا چارەنووسی کچەکەیان روون ببێتەوە، چالاکییەکە ٣١ ڕۆژی تێپەڕاند و رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان و لە چالاکییەکەیاندا وێنەی کچەکەیان بەرزکردبووە و پرسییان: "گوڵستان لە کوێیە؟".

 

ئەندامانی پلاتفۆڕمی ژنانی دێرسیمیش پشتگیریی بنماڵەکە و چالاکییەکەیان کرد.