چالاکوانێکی ئەفغانی خەڵاتی دەرچوانی زانکۆی کۆلۆمبیای بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی وەرگرت

وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنانی ئەفغانستان،جیسو یاری، چالاکوانی مافی ژنانی ئەفغانی خەڵاتی دەرچوووی دیاری ساڵی ٢٠٢٥ی زانکۆی کۆڵۆمبیا پێبەخشرا.

 

ناوەندی هەواڵ-لە مەراسیمەکەدا لە کۆلێژی هونەر و زانست،جیسو یاری، چالاکوانی ئەفغانی تیشکی خستەسەر ئازارەکانی ژنان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان،  چەوساندنەوە، جیاکاری دژی ژنان بەردەوامە.

 

جیسو یاری،چالاکوانی مافەکانی ژنان و نوێنەری پێشووی کۆمیسیۆنی چاکسازی مەدەنی و کارگێڕی ئەفغانستان خەڵاتی دەرچووی دیاری زانکۆی کۆلۆمبیا بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی وەرگرت، لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆلێژی هونەر و زانستی زانکۆی کۆلۆمبیا پێشکەش کرا.

 

گیسو یاری لە وتەکانیدا پێش پێشکەشکردنی خەڵاتەکە وتی، “ئەفغانستان زیاتر لە سێ ساڵ و نیو لە ژێر رژێمی ڕەگەزپەرستی دابووە، لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوودا، کاتێک تاڵیبان دەسەڵاتیان لە ئەفغانستان گرتەدەست، ژنان ڕووبەڕووی کۆتوبەندی توند بوونەوە لەلایەن تاڵیبان، هەموو ماف و ئازادییە بنچینەییەکانی ژنانیان پێشێل کرد، شەڕێکی سیستماتیکی دژی ژنانی ئەو وڵاتە بەرپاکرد.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە تاڵیبان زیاتر لە ١٣٠ فەرمانی دەرکردووە، ئازادی، بوونیان لە کۆمەڵگە، کەرامەت، مافەکانی ژنان زەوت کردووە. "تەنانەت لە دەربەدەریشدا، ژنانی ئەفغانی باس لە پێشێلکردنی مافەکانیان دەکەن،بەرەنگاری دەبنەوە، ئەزموونەکانیان بەڵگە دەکەن".

 

جیسو یاری ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرگریکردن لە کەرامەتی مرۆڤ، ئازادی، یەکسانی بەهان کە پێویستە هەمووان لە باوەشی بگرن، لە هەموو شوێنێک، بەبێ گوێدانە جوگرافیا یان نەتەوە،بۆیە دەبێت خەبات بکەین بۆ بەدەستهێنانیان".

 

جیسو یاری جەختی لە خۆڕاگری ژنانی ئەفغانی لە دژی بناژۆخوازی و یاسا ژنکوژییەکانی تاڵیبان کردەوە، ژنانی ئەفغانستان چیتر بێدەنگ نین و سازش لەسەر بەهاکانیان ناکەن.

 

ئەو ڕوونیکردەوە کە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ نابێت هەڵبژێردراو و کەرتیی بێت، بەڵکو دەبێت بەردەوام، بوێر، جیهانی بێت.

"نابێت لەبیرمان بچێت ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوودەدات، کە هاوڵاتیانی ئەفغانستان، بەتایبەتی ژنان، ڕۆژانە خەبات دەکەن بۆ زیندوو ڕاگرتنی هیوا، ئەوان شایەنی کردەوە،پشتیوانی، گرنگیدانن نەک هاوسۆزی".

 

شایەنی باسە خەڵاتی دەرچوانی دیاری زانکۆی کۆڵۆمبیا دەدرێت بەو خوێندکارانەی کە بەشدارییەکی نایابیان لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤدا کردووە.