چالاکوانێکی سیاسی زیاتر لە چوار ساڵ زیندانی دەکرێت

لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران سزای زیاتر لە چوار ساڵ زیندانی بەسەر مەهناز تەڕاح، چالاکوانی سیاسی سەپاند کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە سیاسەتی سەرکوتکردن، بەتایبەتی دوای ڕاپەڕینی گەل لە ئێران، کە تێیدا هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی زۆرێک لە چالاکوانانی مەدەنی، کۆمەڵایەتی و سیاسییان ئەنجامدا.

               

لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی "کۆکردنەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان"سزای سێ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی،  بۆ تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" ٨ ،امگ زیندانیکردنی بەسەر مەهناز تەڕاح، چالاکوانی سیاسی سەپاند کە لە زیندانی ئەڤین لە تاران زیندانی کراوە.

 

لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، هێزە ئەمنییەکانی ئێران چالاکوان مەهناز تەراحیان لە شەقامێکی تاران دەستگیرکرد و لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەو لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی هەواڵگریی ناسراو بە باڵی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین گواسترایەوە بۆ باڵی گشتی زیندانەکە و لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمدا لە لقی سێیەمی نووسینگەی داواکاری گشتی ئەڤین زیندانی کرا.

 

شایانی ئاماژەیە کە مەهناز تەراح مێژوویەکی درێژی هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دادوەری و ئەمنی، دوای دەرکردنی لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزا گشتییەکە لە کۆتایی شوباتی ٢٠٢٣ لە زیندان ئازادکرا.