چالاکوانانی مەخموور: هێرش بۆ سەر کولتوور و زمانی ئێمە لە هێرشی جەستەیی خراپترە
ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو، بە بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەستپێکردنی گروپی ١٨٥ بەردەوامە.
مەخموور
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە، بە بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک و دەستبەکاربوونی گرووپی ١٨٥ بەردەوامە.
پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە، بە خولەکێک وەستان ڕێز لە هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیراو دواتر ئیەحمەد ئەپادین بە ناوی گروپی ١٨٤ قسەی کرد.
"ئەگەر زۆرێک بە زمان و کولتوورەکەیان نەناسرێن، ئەوە لە جینۆساید خراپترە"
ئەحمەد ئەپادین قسەکانی بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەستپێکرد و وتی: وەک چالاکوانان لە مەخموور سەرەتا ڕۆژی زمانی دایک لە ڕێبەر ئاپۆ و تەواوی گەلی کورد ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، هێرشی جینۆساید بۆ سەر کولتوور و زمانی ئێمە ئەنجام دراوە و ئەم هێرشانە بۆ سەر کولتوور و زمانمان لە هێرشی جەستەیی خراپترن. ئەم دۆخە لە جینۆساید خراپترە لەسەر ئەم بنەمایە یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە گیانیان بەخت کرد لە پێناو زمان و کولتوورەکەماندا.
"هەموو داواکاری و هیواکانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە"
ئەحمەد ئەپادین ڕایگەیاند کە ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە جێگای قبوڵ نییە و لە کۆتایی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: ئەگەر ئازادی و ئاشتی بەدیبهێنرێت، ئەوا بە ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستدێت، ئێمە ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەری گەلی کورد دەبینین، هەموو داوا و هیواکانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆ هیچ بەشێکی جیهان قبوڵ ناکرێت کە ڕێبەرەکەیان لە زیندان بێت و داوای ئاشتی لە گەلەکەی بکرێت، گفتوگۆکردن لەسەر ئاشتی خۆی بناغەی جینۆساید دادەنێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرنگترە، هەرکەسێک ویژدانێکی هەیە و کار بۆ مافەکانی مرۆڤ دەکات، دەبێت لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆشدا تێکۆشان بکات.
مەراسیمەکە بە دەستبەکاربوونی گروپی ١٨٥ و دروشمەکان کۆتایی هات.