چالاکوان شەهناز تەباری دەستگیرکرا
دەوڵەتی ئێران شەهناز تەباری, چالاکوانی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" دەستبەسەر کرد.

ناوەندی هەواڵ
شەهناز تەباری،چالاکوانی سیاسی تەمەن ٦٠ ساڵ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" لە شاری ڕەشتی ئێران لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا، دوای هەندێک کاروبار گواسترایەوە بۆ زیندانی لاکان.
زاندراوە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی شەهناز تەباری، دەست بەسەر سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی کچەکەیدا گیراوە.
شەهناز تەباری پێشتریش ەهەمان شێوە دەستبەرسەر کراوەو دەرکەوتووە بەشێک لە سزاکەی لەژێر دستبەسەریدا لەماڵەوە تەواو کردووە.
شەهناز تەباری ئێستا لە زیندانی لاکان ڕاگیراوە، هێشتا زانیاری لەسەری بەردەست نییە.