چالاکوان مریەم سادقی لە ئێران دەستگیرکرا

دەسەڵاتدارانی ئێران مریەم سادقی چالاکوانیان دەستگیرکرد و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار، هۆکاری دەستگیرکردنەکە ڕوون نەکراوەتەوە و هیچ بەڵگەیەک کە شەرعییەتی بە دەستگیرکردنی بدات نیشان نەدراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤدا هاتووە، کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوانی فێمینیستی و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدانی پێکهێنانی یەکێتی مریەم سادقی لە سنە،  بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، مریەم سادقی  بۆ شوێنێکی نادیار براوە، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بدەن ماڵەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

 

ژنانی چالاکوان لە ئێران سەلامەت نین

پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨دا، دەسەڵاتدارانی ئێران مریەم سادقی چالاکوانیان بانگکرد بۆ دادگای شۆڕشی سنە، کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و ئازادکراون ساڵێک پێش ڕووداوەکە لە یەکێک لە وتارەکانیدا ڕەخنەی لە حکومەت لەو وڵاتە گرت و وتی: "هەندێک لە چالاکوانانی ئێران زۆرجار پەنا بۆ وڵاتانی دەرەوە دەبەن بۆ فشارخستنە سەر تاران بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ".

 

ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم، پەیامنێرانی بێسنوور هۆشدارییان دا بە کۆمپانیا گەشتە سەردەستەکانی ڕژێمی ئێران لە دژی چالاکوانانی ژنان و کەسوکاریان کە بە ناحەقی ئیدانەیان دەکەن.