چادری چالاکی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ دەستیپێکرد

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کانتۆنی کۆبانێ، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر دەستیان بە چالاکیی چادر کرد، بەشداربووانی ئەو چالاکییە ڕایانگەیاند، کە بەرخۆدانیان لە بەرامبەر داگیرکاریی بەردەوام دەبێت.

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کانتۆنی کۆبانێ، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر دەستیان بە چالاکیی چادر کرد، بەشداربووانی ئەو چالاکییە ڕایانگەیاند، کە بەرخۆدانیان لە بەرامبەر داگیرکاریی بەردەوام دەبێت.

کۆبانێ

 

لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا دەوڵەتی تورک ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی کردە ئامانج لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستداو سێ کەسیش برینداربوون لە دوای ڕووداوەکەی  ٨ و ٩ کانوونی دووەم، دەوڵەتی تورک ناوەندی کانتۆنی کۆبانێ و گوندنشینەکانی لە ڕۆژهەڵات بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان تۆپباران کرد و ١٥ کەسی بریندار کرد و کەسێکیش گیانی لەدەستدا، لە دژی ئەو هێرشانە، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە  گەڕەکی شەهید عەگید چادریان هەڵداو چالاکییەکە بە دروشمی "هێرشەکان دژی هاوڵاتیان لە دەرەوەی ستانداردی مرۆیی و ئەخلاقین" سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

لە ڕۆژی یەکەمی مەراسیمەکەدا، خۆبەڕێوەبەریی فورات، ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ، هێزەکانی خۆپاراستن، کۆنگرەی ستار، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی کۆبانێ، ئەکادیمیای کۆمەڵگای دیموکراتی، زانکۆی کۆبانێ، ئەو ژنانەی کە لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوون سەبارەت بە هۆکاری بەشداریکردنیان لە چالاکییەکەدا نووسیان.

 

"ئێمە گەلەکەمان و دەستکەوتەکانمان بە ڕۆحی گەنجان دەپارێزین"

دیجلە حەسەن، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، باسی لە ئامانجی چادرەکە کرد و وتی: "ئامانجمان لەو چالاکییە ئەوەیە کە بە یەک هەڵوێست لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێبکۆشین بۆیە هەموو ڕێکخراو و خەڵکی ناوچەکە لەو چالاکییەدا جێگەی خۆیان دەگرن، بەم هێرشانە دەوڵەتی تورک هەموو پێوەر و بەها مرۆییەکانی تێپەڕاندووە و منداڵان و گەنجان و ژنان و بەساڵاچووان بە فڕۆکە دەکاتە ئامانج بۆیە داوا لە هەموو گەنجانی کورد دەکەین بە یەک هەڵوێست دژی ئەو هێرشانە بوەستنەوە کاتی ئەوە هاتووە کە ئازادی گەلەکەمان و دەستکەوتەکانمان بە ڕۆحی گەنجان بپارێزین”.

 

"ئێمە هەنگاو بۆ دواوە نانێین، ئەوە سەرکەوتنمانە"

ئەمینە یاسین، وتی: "ئەمڕۆ پەیامی خۆمان بۆ داگیرکەران دەنێرین و دەڵێن لە هێرشەکانتان ناترسین هەتا یەکێک لە ئێمە هەبێت ڕێگە نادەین دەوڵەتی تورک ئەو خاکە داگیر بکات ئەگەر دەوڵەتی تورک گەنجەکانمان بکاتە ئامانج، ئەوا لە جیاتی ئەوە هەزاران سەربازیان دەکەینە ئامانج، لەبەر ئەوە، کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات، ئەمڕۆ بە گولـلە و تۆپبارانی ڕووسی و ئەمریکی دەکوژرێین، بەڵام هەرگیز ئەمە لەبیر ناکەین بۆیە نەک هەر دەوڵەتی تورک بەڵکو هەموو هێزە هەژموونییەکان دوژمنی گەلی کوردن بەڵام ئێمەی کورد منداڵەکانمان وەک شێر سنگی خۆیان دەدەنە دوژمن و هەنگاوێک بۆ دواوە نانێن بۆیە سەرکەوتنمان دەبێت و هەرگیز ئەو هێرشانە لەبیر ناکەین".