لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٢٠١٣ و ٢٠٢٣ی پاریسدا ڕیزە چالاکی بەڕێوە دەچێت
لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠٢٣ی پاریس، داوا دەکرێت هەمووان بەشداری چالاکی و ڕێپێوان ببن و لێپرسینەوە لە حکومەتی فەرەنساش دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ کۆمەڵکوژی پاریس ئەنجامدرا، کە هەریەک لە ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لەلایەن دەوڵەتی تورکیا تیرۆرکران، دوای ٩ ساڵ و لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە دەوڵەتی تورکیا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆمەڵکوژی ئەنجامدایەوە و هەریەک لە ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا) کە لە دژی داعش شەڕی کردبوو، میر پەروەر، هونەرمەند و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزل تیرۆکران.
لە ساڵیادی هەردوو کۆمەڵکوژی پاریسدا، لە ئەوروپا ڕیزە چالاکی بەڕێوە دەچێت و کەجەدە-ئە و تەژەکە-ئە داوای بەشداری بەرفراوانیان لە چالاکی و ڕێپێوانەکاندا کرد.
بموراد جەیلان، هاووتەبێژی دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (جەدەکە-ئە) و زۆزان سەرحەد نوێنەری بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە رێگەی ئاژانسی فورات نیوەزەوە بانگەوازێکیان بۆ بەشداریکردن لەو چالاکی و ڕێپێوانانەدا ڕاگەیاند.
زۆزان سەرحەد داوای لە هەمووان کرد کە بڕژێنە گۆڕەپانەکان و لە بەرامبەر بێدەنگی حکومەتی فەڕەنسادا ڕایگەیاند، ئێوە دەتوانن تیرۆرمان بکەن، بەڵام ئێمە لەبیری ناکەین، ڕەنگە ئێوە بکوژانمان دادگایی نەکەن، بەڵام ئێمە ئێوە دادگایی دەکەین، ئێمە بەهۆی تیرۆرکردنی هەڤاڵانمان و تیرۆرکردنی ژنانی کورد لێپێچینەوەتان لەگەڵ دەکەین.
موراد جەیلان، داوای لە کوردان و دۆستانیان کرد کە لەو شوێنانەی لێی دەژین بەرامبەر بەو کۆمەڵکووژییە بووەستنەوە و ناڕەزایەتی بەهەمووان و بەتایبەتی ئەو هێزانەی چاویان بە سەر کۆمەڵکووژییەکاندا نوقاندووە نیشان بدەن.