بزووتنەوەی ژنانی ئازادی باشان؛ یەکەمین ڕێکخراوی سیاسی ژنانە لە سوەیدا

''بزووتنەوەی ژنانی ئازادی باشان" ڕێکخراوێکی سیاسی سەربەخۆیە کە ئامانجی پێشخستنی ئامادەبوونی ژنان و بەهێزکردنیانە بۆ بەشداریکردن لە ژیانی گشتی و گەیشتن بە ئاستە بەرزەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.

ڕۆشێل جونیۆر

 

سوەیدا- بەهۆی ئەو هەلومەرجە سەخت و پێشێلکاریانەی کە شاری سوەیدا لە چەند مانگی ڕابردوودا تووشی بووە، دوێنێ ٢٢ی تشرینی دووەم، کۆمەڵێک ژن کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بە فەرمی دامەزراندنی بزووتنەوەی ژنانی ئازادی باشان ڕابگەیەنن.

 

ئەم بزووتنەوەیە لەو ئازار و مەینەتییەوە سەریهەڵدا کە ژنان تووشی بوون، بەتایبەتی دوای هێرشەکەی مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن جیهادییەکانی ''هەتەشە''وە، بۆ ئەوەی ببێتە سەکۆیەک کە هاوار و ئازارەکانیان لە سوەیدادا دەنگ بداتەوە، هەروەها دەنگی خۆی بۆ هەموو ئەو ژنانە درێژ بکاتەوە کە هەمان نیگەرانی و سەختی هاوبەشیان هەیە.

 

ئەم بزووتنەوەیە جیاوازە لە چالاکییە فێمینیستەکانی دیکە، بەوەی بزووتنەوەیەکی سیاسی سەربەخۆیە نەک بزووتنەوەیەکی فریاگوزاری، کە ئامانجی پێشخستنی بوونی ژنان و بەهێزکردنیانە بۆ بەشداریکردن لە ژیانی گشتی و گەیشتن بە ئاستە بەرزەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.

 

ناوی ''حەرایر باشان'' بۆ ئەوە هەڵبژێردرا کە هەموو گروپەکان بگرێتەوە، بەبێ گوێدانە هەر شوناسێکی خێڵەکی، لەوانە مەسیحی، دروز، عەلەوی، سوننە، کورد، کە هاوتەریبە لەگەڵ بەرژەوەندییە ناوچەییەکانی شاخ لە یەکەی فەرمیدا.

 

''بزووتنەوەی حەرایر باشان؛ دەنگێکی فێمینیست''

مەرام قەزمانی، یەکێک لە ئەندامانی بزووتنەوەکە ڕوونی دەکاتەوە، دەستپێکردنی ''بزووتنەوەی ژنانی ئازادی باشان''، بوو بە دەنگێکی سیاسی جیاواز، کە ژنانی خستە ناوەندی کایەی گشتی بۆئەوەی جیهانی ڕاستەقینەیان پێبەخشی بۆ بەشداریکردن لە بڕیاردان.

 

جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە بزووتنەوەکە نایەوێت تەنها ڕۆڵی یارمەتیدەر بگێڕێت، بەڵکو دەیەوێت ئامادەیییەکی سیاسی کارا بۆ ژنان بونیات بنێت، چونکە ئەمەیە کە ئاراستەیان لە بزووتنەوەکانی دیکەی ژنان جیا دەکاتەوە، هەروەها "ئێمە ناوی ژنانی ئازادی باشانمان هەڵبژارد، چونکە هەموو پێکهاتەکان دەگرێتەوە، دوور لە هەر دەستنیشانکردنێکی خێڵەکی یان ئاینی، ئێمە پێمان وایە کە ژنان دەتوانن پردێک بن بۆ ئەوەی هەمووان کۆبکەنەوە، ئامانجی یەکەم و کۆتامان ژنانە، لە ماوەیەکی نزیکدا کار لەسەر ئازادکردنی ژنانی ڕفێنراو و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان دەکەین، هەروەها لە درێژەی کارەکانماندا دەمانەوێت ژنان بگەنە بەرزترین ئاست و ببنە هاوبەشێکی بنەڕەتی لە هەموو بوارەکاندا".

 

"بیرۆکەکە لە سکی ئازارەوە لەدایک بووە"

سەبارەت بە بەرپرسی بزووتنەوەکە، حەنان شەرەفەدین، دووپاتی دەکاتەوە، ''ئەو بیرۆکەیە لەدایک بووە لەو ئازارانەی کە ژنانی شاخی باشان دوای پێشێلکارییەکانی ئەم دواییە تووشی بوون، هەروەها بزووتنەوەکەمان لەو ئازار و پێشێلکارییانەی کە شاخی باشان لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا شاهیدی بوو، دەستی پێکرد، ئێمە سەربەخۆین و پشت بە خۆپاراستن دەبەستین، بەڵام سندوقێکی بەخشینمان دامەزراند بۆ ئەوەی ببێتە ئامرازێک بۆ پشتیوانیکردنی ژنان و خێزانە زیانلێکەوتووەکان، بیرۆکەکە لە منەوە دەستیپێکرد وەک ژنێکی گوندی ڕۆژئاوا کە باجێکی قورسی لە ئاوارەبوون و سووتاندنی ماڵەکاندا داوە، هەروەها لە ڕێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوڕێکانم کە تووشی هەمان ئەزموون بوون، دەستمان کرد بە پێکهێنانی بزووتنەوەکە و دانانی سیستەمی ناوخۆیی خۆی، ئەمڕۆش دوای تەواوبوونی دیدگاکە بۆ داهاتوو دەستپێکردنی ڕادەگەیەنین''.

 

هەروەها ڕەزان ڕزوان پەیوەندی بە بزووتنەوەی ژنانی ئازادی باشانەوە کرد بۆ ئەوەی شایەتحاڵی ئازارەکان و گەیاندنی ئەزموونی خۆی بێت، جەختی لەوە کردەوە، کە ئامانجی گەیاندنی دەنگی حەقیقەتە بە هەموو جیهان، هەروەها "من بۆ گەیاندنی ئەزموونی خۆم و ئازارەکانم، بۆ گەیاندنی دەنگی هەموو ژنێک و هەر کەسێک کە دەیەوێت ببیسترێت، بەشداریم کرد، ئێمە دەمانەوێت بە یەکگرتوویی مافەکانمان ببەینە دەستی خۆمان، هیوادارم لەناو بزووتنەوەکەدا هاوکاربین و پێکەوە دەنگی حەقیقەت بگەیەنین، بە داواکارییەکانمان بگەین و ئایندەیەکی جوان بۆ منداڵەکانمان و خێزانەکانمان بونیات بنێین، ئازارەکە زۆر گەورە بوو و هیوادارین هیوادارین چاکببنەوە".