بەیزا بوڵداغ کە خوێندکاری زانکۆیە دەستبەسەر کرا
خوێندکارێکی زانکۆ لە بەشی هونەرە جوانەکان بە تۆمەتی بەشداربوون لە چالاکی نارەزایەتی دژی دانانی قەیوم دەستبەسەر دەکرێت
ناوەندی هەواڵ
بەیزا بوڵداخ خوێندکاری بەشی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی میمار سینان (MSGSU) و ئەندامی ڕێکخستنی گەنجانی شۆڕشگێڕی سۆسیالیست (SDG) لە ئەستەنبوڵ، لە ناوچەی بوجای شاری ئیزمیر لە وڵاتی تورکیا لە لە هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەری دەکەن، لە کاتی دەستبەسەر کردنیشیدا دەست دەگرن بەسەر تەلەفۆن و لاپتۆپەکەیدا.
خوێندکار بەیزا بوڵداغ لە ئێستادا لە بنکەی بوجا دەستبەسەرکراوە و لە دواتردا دەگوازرێتەوە بۆ ئیستانبوڵ.
ت.پ