عەبیر عەساف: سووریا پێویستی بە کۆنگرەیەکی فراوانی نیشتمانی هەیە

عەبیر عەساف، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە سووریا پێویستی بە کۆنگرەی نیشتمانی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلان لە ڕێگەی یەکسانی نێوان ژن و پیاو، لە سووریای نوێدا، چارەسەرکردنی کێشەی ژنان شتێکی بنەڕەتییە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لە ئەنجامی بەرخۆدانی ١٣ ساڵەی سووریا، سیستمی ناسیۆنالیستی ڕژێمی بەعس ڕووخێندرا، لەگەڵ ئیدارەی کاتیی هەتەشەی جیهادی و ئەو بڕیارانەی کە دەدرێن، وا دەردەکەوێت کە سووریا بەرەو سیستمێکی تائیفی هەنگاو دەنێت، لە هەمانکاتدا هێرش و داگیرکاری و ئاوارەبوون و کۆمەڵکوژی لە سووریای نوێ سەرەڕای بێدەنگیی ئیدارەی کاتی بەردەوامە و زۆرێک لە ناوچەکانی سووریا بانگەوزی لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک :قەسەدە" دەکرێت بۆ پاراستن، سەبارەت بەم بابەتە، عەبیر عەساف، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"کۆمەڵگەی سووریا نیگەرانە لە قۆناغی نوێ"

عەبیر عەساف ڕایگەیاند، سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە هەوڵی پاراستنی سووریادایەو وتی: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ئێمە دەچینە قۆناغێکی نوێ، گەلی سووریا جارێکی دیکە ڕووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە. لە سەردەمی ڕژێمدا سیستمێکی ناسیۆنالیستی جێبەجێ کرا، ئەمڕۆش دەیانەوێت ڕژێمێکی ئایینی دابمەزرێنن و بە شێوەیەکی یەکڕانگ سووریا بەڕێوەببەن، بە بەکارهێنانی ئەو جۆرە بیانووانە بۆ ئەوەی هەرچییەک بیانەوێت بەرامبەر گەلان بیکەن.

 

"پێویستە ئەو ستانداردانەی بە شۆڕش بونیاد نراون جێبەجێبکرێن"

عەبیر عەساف جەختی لەوە کردەوە کە ئەو قۆناغەی سووریا پێیدا تێدەپەڕێت پێویستی بە کۆنگرەی نەتەوەیی هەیە بە بەشداریی هەموو گەلان و یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا، وتی: شۆڕش لە سووریا بۆ چەندین بەها لە سووریا ڕوویدا، دیموکراسی، ژیان بە کەرامەتەوە، و بەهاکانی گەل، کەرامەت، مافی پێکهاتەکان و پرسی ژنان لە ناوخۆی سووریا، دوای ١٣ ساڵ خەبات و بەرخۆدان، سەرەنجام ڕژێمی ناسیۆنالیستی ڕووخا، لەم قۆناغەدا کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، هەندێک پێوەر هەیە کە دەبێت جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی پێکەوەژیان لەناو سووریادا ڕووبدات و ببێتە سووریایەکی دیموکراسی، لە سەرەتادا دەبێت کۆنگرەیەکی فراوان، کە پێی دەوترێت کۆنگرەی نەتەوەیی، بە هەموو پێکهاتەکانی نیشتەجێی سووریا، بە یەکسانی نێوان ژن و پیاو، لەسەر ئاستی جوگرافیای سووریا. "کۆنگرەی نیشتمانی ڕێککەوتنێکی زیندوو دروست دەکات و وەک نموونەیەک بۆ پەیمانێکی کۆمەڵایەتی دەبێت کە دوای ئەوە گەلانی سووریا دەست دەکەن بە نووسینی دەستووری سووریا کە پارێزگاری لە بنەما ڕێککەوتووەکان دەکات.

 

"لە سووریا هێزو بوونی ژنان دەستوور دەپارێزێت"

عەبیر عەساف جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەی ژنان لە سووریا بنەمای بونیادنانی سووریایەکی نوێیە و وتی: ئەو ڕێوشوێنانەی کە پێویستە بگیرێنەبەر بەر، کێشەی ژنانە لە سووریا. کێشەی دیموکراسییە، سووریا دەبێت خۆبەڕێوەبەربێت، ماف و تایبەتمەندییە مێژوویی و ئایینی و نەتەوەییەکانی ئەو پێکهاتانەی لە سووریا دەژین بپارێزێت و بتوانێت ئازادانە خۆی پێناسە بکات، کێشەی ژنان لەناو کۆمەڵگەی سووریادا هەیە، چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش بۆ بونیانانی سووریایەکی دیموکراسی پێویستە.

 

"خەڵکی ئاوارەبووی عەفرین و سەرێکانی و گیرێ سپیش ​​مافی گەڕانەوەیان هەیە بۆ سەر خاکی خۆیان"

 

عەبیر عەساف سەرنجی بۆ بێدەنگی حکومەتی کاتی سەبارەت بە هێرش و داگیرکاری و ئاوارەیی ناو سووریا ڕاکێشا و وتی: لە کاتی دامەزراندنی حکومەتی کاتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی سەر بە خۆی هێرشیان کردە سەر شەهبا، منبج، ئێستاش هێرش دەکەنە سەر بەنداوی تیشرین، تا ئێستا حکومەتی کاتی هەڵوێستی خۆی لە دژی داگیرکاری و هێرشەکان دەرنەبڕیوە، ئەمەش مەترسی دروست دەکات، ئەوە دەردەخات کە حکومەتی کاتی لە سووریا هەمان ڕێباز ناگرێتەبەر، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێکە لە خاکی سووریا. چۆن لە سووریای نوێدا دەژین؟ ئەم هەرێمە ڕووبەڕووی هێرش و داگیرکاری و ئاوارەیی و جینۆساید بووەتەوە، لەهەمانکاتدا پەیوەندی حکومەتی نوێ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا پەرەدەسێنێت، هەوراز و نشێویش هەیە.

 

"پشتیوانی لە قەسەدە بکەن و ببن بە بازنەیەک لە دەوری بەنداوی تشرین"

عەبیر عەساف داوای لە هەموو ژنان کرد کە بازنەیەک لە بەنداوی تیشرین پێکبهێنن و پشتگیری لە هێزەکانی قەسەدە بکەن بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە وتی: بانگەوازی من بۆ هەموو ژنانی سووریایە؛ ئەگەر بمانەوێت ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بژین، پێویستە ئەم خاڵانە بخرێنە بەر باس و هەڵوێستی سووریا بە گشتی دەرببڕدرێت، ئەمڕۆ دەبینین خەڵکی ناوچەکانی سووریا داوای پاراستنیان لە هێزەکانی قەسەدە دەکەن، بۆیە ئەمە قۆناغی پاڵپشتیکردنی بەرخۆدانی قەسەدە و بەنداوی تشرینە، بەنداوی تشرین بناغەی پاراستنی ناوچەکە و بوونی ئێمەیە، قەسەدە دەمانپارێزێت.