"بیبینە، بیبیستە، قسە بکە!"

لە پێشانگایەکی هونەرییدا بە ناونیشانی "بیبینە، بیبیستە، قسە بکە!" بابەتی توندوتیژی دژ بەژنان پیشان دەدرێت، لەو گەلەرییەدا ١٥ هونەرمەند تێڕوانینی خۆیان لەسەر ئەزموونی توندوتیژی دژ بە ژنان هاوبەش دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئاستی جیهانیدا نزیکەی یەک لەسەر سێی ژنان کە دەکاتە ٣٠٪ ژنانی جیهان لە ماوەی ژیانیاندا توندوتیژی جەستەیی و سێکسیان لەسەرە.

 

بۆ دەرخستنی توندوتیژییەکان، پێشانگایەکی هونەری لە میشیگانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ٢٠ی تشرینی دووەمەوە تا ٢٠ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت کە تێیدا لە ڕێگەی گەلەریی دۆز و کاریگەری ر بابەتێکی قورس نیشان دەدات.

 

"بیبینە، بیبیستە، قسە بکە!" نمایشێکی هەموو ژنێکە کە تێیدا ١٥ هونەرمەند دەنگ و تێڕوانینی خۆیان لەسەر ئەزموونی توندوتیژی ژنان هاوبەش دەکەن.

 

ئانی ئەنگلیم، خاوەنی گەلەرییەکە، ویستوویەتی بابەتی قورس وەربگرێت و بە خەڵکی بگەیەنێت، دەڵێت: "توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەموو جیهاندا روودەدات و لە چەندین شێوەدایە ئەم پێشانگایە قسە بۆ زۆرێک لەم شێوە توندوتیژیانە دەکات، وەک کۆمەڵگایەک ئەگەر بیبینین، یان دڵی لێ بکەین، دەبێت قسە بکەین".

 

دەشڵێت: "هونەر توانای ئەوەی هەیە کە خەڵک بە شێوەیەکی جیاواز سەیری شتەکان بکات، ٢٥ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنانە و دەمویست ئەم نمایشە لەگەڵ ئەوەدا هاوئاهەنگ بێت".

 

نابێت ژنان ببنە قوربانی توندوتیژی

ئانی ئەوەشی وت: " نابێت ژنان ببنە قوربانی توندوتیژی تەنها لەبەر ئەوەی لە دایک بوون هەروەها دەمەوێت پیاوەکان ئەمە ببینن کە باش نییە بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ژناندا بکەین، ئەگەر گۆڕانکاری یاسادانان ڕووبدات، ئەوە زۆر سەرسوڕهێنەر دەبێت، نموونەی ئەمە هاوسەرگیری منداڵانە".