بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان دوبارە گۆڕانی بەسەردا دێت
هەرچەندە ڕێژەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لە کەم بوونە بەڵام بڕیاری نەکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن دەدرێت.
ناواندی هەواڵ
لە دوای بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە ١٠ ی ئەم مانگە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتای لێژنەی باڵای ڕووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاردرا بە دواخستنی کۆبونەوەکانی لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لەسەر پێشنیاری وەزارەتی تەندروستی وادەی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دوادەخرێت بۆ کاتێکی نادیار، تا دڵنیا دەبنەوە لە مەترسی ڤایرۆسە نوێیەکە.
ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارە لەبەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و خوێندکاران و مامۆستایان دەدرێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن دان بە خۆیاندا بگرن و چاوەڕێی کۆتا بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی بن، لە کاتی ڕاگەیاندنی بڕیاری یەکێتی مامۆستایان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ئاماژەیان بەوەش دابوو پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مامۆستایان بدەن تا مامۆستا بتوانن بچنەوە هۆڵی خوێندنەوە.
ت.پ