بڕیاری جیاکاری ڕەگەزی لە پەروەردەی گواستنەوەدا کێشرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نیشتیمانی ئانتاکیا، سەبارەت بە خوێندنی گواستراو، بڕیاری کە "خوێندکارانی کچ لەسەر کورسی پێشەوەی خزمەتگوزاری خوێندکاران دانەنیشن"، ئاڕاستەی خوێندنگەکان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی کاردانەوەکان فەرمانەکە کێشرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
هاتای- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نیشتمانی ناوچەی ئانتاکیا بڕیارێکی ئاڕاستەی خوێندنگەکان کرد سەبارەت بە گواستنەوەی خوێندن کە "نابێت خوێندکارانی کچ لە کورسی پێشەوەی خزمەتگوزاری خوێندکاران دابنیشن"، بەڵام بڕیارەکە بەهۆی کاردانەوەکانەوە کێشرایەوە.
ئەو دەقەی کە واژۆی بەرپرسی لق، مەهمەت ئۆزتورکی لەسەرە، جارێکی دیکە بۆ خوێندنگەکان نێردراوە، هەروەها ئەو دەقەی کە ڕۆژی ١٢-١٢-٢٠٢٤ کە تێیدا "با خوێندکارە کچەکان لە کورسییەکانی پێشەوە دانەنیشن" نووسراوە، ویستویەتی سەرنجی بدرێت، ئەمە لە کاتێکداتە لە نووسراوەکەی ڕۆژی ١٧-١٢-٢٠٢٤دا ویستویەتی کار و چالاکییەکان بەپێی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری خوێندنگەکان ئەنجام بدرێت.