بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ ئەو قوتابیانەی لە کۆچ گەڕاونەتەوە

وەزارەتی پەروەردە بریارێکی لەبارەی چارەنووسی ئەو قوتابیانە بڵاوکردەووە کە کۆچیان کردووە و ئێستا گەڕاونەتەوە، دەتوانن تا پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە. ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە بریارێکی لەبارەی چارەنووسی ئەو قوتابیانە بڵاوکردەووە کە کۆچیان کردووە و ئێستا گەڕاونەتەوە، دەتوانن تا پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی بە واژۆی ئالان حەمەسەعیدی وەزیر لەبارەی ئەو قوتابیانەی لەگەڵ خێزانەکانیاندا کۆچیان کردووە و لە ئێستادا گەڕاونەتەوە کردووە، بڵاوکردەووە.

 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، لە پێناو بەرژوەندی قوتابیاندا ئەو قوتابیانەی کە کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، لە ئێستادا گەڕاونەتەوە دەتوانن پەیوەندی بە قوتابخانەکانیانەوە بکەن، ئەو ماوەیەی کە دابڕاون لە خوێندن بە نەهاتوو بۆیان ئەژمار دەکرێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، کە قوتابیان دەتوانن تا پێش تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم پەیوەندی بە قوتابخانەکانەوە بکەن، هاوکات لەبارەی ئەو نمرەی ئەو قوتابیانەوە ڕێنمایی تایبەت بڵاودەکاتەوە.