بوومەلەرزەیەک به گوڕی ٣.٥ پله له شاری گەملیکی بورسا ڕوویدا
ئافاد ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ پلەی ڕێختەر لە ناوچەی گەملیکی بورسا ڕوویدا.
ناوەندی هەواڵ
بەشی بوومەلەرزە لە بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتن و کارەساتەکان-ئافاد، لە هەژماری میدیا دیجیتاڵییەکاندا ڕایگەیاند بوومەلەرزەیەک بە پێوەری ٣.٥ پلە لە گەملیکی بورسا ڕوویدا.
ئاماژە بەوەکراوە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٣.٢ کیلۆمەتر ڕوویداوە.