بومەلەرزە لە سلێمانی و دەوروبەری ڕوویدا
شەوی ڕابردوو بومهلهرزهیهك له پارێزگای سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری روویدا و لهلایهن زۆرێک لە هاوڵاتیانیشهوه ههستی پێكرا.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی زانیاریەکان بومەلەرزەکە کاتژمێر ٩:٢٩ خولەکی شەوی ڕابردوو بووە، گوڕەکەی ٤.٥ پلەی ڕێختەر بووە و ناوەندی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە بە قوڵایی ١٠ کم و پانی 3 ٣٠کم.
بە گوێرەی ئامارێک کە تۆڕی چاودێری بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا لە هەرێمی کوردستان ٥٩ بومەلەرزە ڕویانداوە.
