بەڕێوەبەریی تەڤگەر: تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت یاساییبوونی پڕۆسەکە ئەستەمە
بەڕێوەبەریی تەڤگەر دەڵێت: لە هەموو دەرفەتێکدا ڕامانگەیاندووە کە دەبێت ئازادیی جەستەییی ڕێبەر ئاپۆ بێتە دی، تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ خۆی نەیەتە نێو پڕۆسەکەوە و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی قۆناغەکە نەکات، ئەستەمە ئەو بڕیارانەی دراون و ئەو یاسایەی دەرچووە جێبەجێ بکرێن.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەریی تەڤگەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تەڤگەر بەم شێوەیەیە:
گفتوگۆکان لەسەر ئەو یاسا بنەڕەتییەی کە پەیوەندی بە داهاتووی گەلانی تورکیاوە هەیە، بە شێوەی جیاواز بەردەوامە و لەناو ڕای گشتیشدا بڵاودەبێتەوە، کاتێک دەڕوانینە ئەو گفتوگۆیانەی لە سەرچاوە کراوەکانەوە بڵاودەبنەوە، لە مژاری مامەڵەی جددیدا لەسەر ئەم یاسایە، دەکەوینە نیگەرانییەوە.
ڕێبەر ئاپۆ لە دیداری ٢٠ـی تەمووزدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو یاسایەی دەردەکرێت پێویستە ڕووکەشی و بەرتەسک نەبێت، نابێت بە شێوەیەک بێت کە خزمەت بە داهاتوو نەکات و بە گوێرەی هەستیارییەکانی هەردوولا ئامادە بکرێت. لەبەرئەوەی چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاسایە بۆ کۆتاییهێنان بە دابڕانی سەدساڵەی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورک ببێتە هەنگاوێکی گرنگ، هەر بۆیە گرنگە یاساکە تایبەتمەندیی ئەوەی هەبێت کە ئاشتی بکاتە ئامانج.
هاوشێوەی هەموو جیهان، ئاشتی بەر لە هەر شتێک لە زمانەوە دەستپێدەکات. بەکارهێنانی چەمکەکانی ‘تیرۆر’، ‘ڕێکخستی تیرۆر’ بۆ ڕێکخستنێک کە کۆتایی بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی خۆی هێناوە و کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری دژی تورکیا هێناوە لە سەرەتاوە، ئەم پرۆسە پەیوەندیدارە بە داهاتووی گەلانمانەوە، دەخاتە کێشەوە. هەر لە سەرەتاوە هەستیارییەکان لەبەرچاو ناگیرێن. بە کورتی بۆ ئەوەی پرۆسەکە بچێتە پێشەوە، زۆر گرنگە زمان، پێناسە و ناوەڕۆک بە گوێرەی ئامانجەکەی بێت