کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم: ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەرز بووەتەوە
وەزارەتی كشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک بەرز بوونەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکاندوو تا سێ بەرامبەری وەرزی بارینی پێشوو بووە، بەفریش ناوچەیەکی فراوانی گرتەوە، ئەمەش بە رێژەیەکی باش داهاتی ئاوی لە سەرچاوەکانەوە زیادکرد و کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی باشیان تۆمارکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەنداوە بچووک و مامناوەندەکان لە سنووری هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاویان تێپەڕاندووە و زۆرینەیان پڕ بوون و ئەوانی دیکەش ئاویان زیادیکردووە و کۆگایان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان پێنج مەتر و ئاستی بەنداوی دوکان چوار مەتر بەرزبووەتەوە، بەنداوی دهۆکیش ٤١ سانتیمەتر ئاستی ئاوەکەی بەرز بووەتەوە.