"بەو میراسەی ساڵیحە ڤیان بەجێی هێشتووە ئازادی بەدەست دەهێنین"

کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات، هێڤا عەرەبۆ "ساڵیحە ڤیان" ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری بەبیر هێنایەوە، کە لە هێرشە ئاسمانی دەولەتی تورکدا کرایە ئامانج و وتی: بەو میراسەی ساڵیحە ڤیان بەجێی هێشتووە، ئازادی بەدەست دەهێنین.

کۆبانێ

 

کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات سەبارەت بە بەئامانج کردنی  هێڤا عەرەبۆ "ساڵیحە ڤیان" ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارو دلاوەرعەرەبۆ، ئەندامی پەیەدە لە هێرشە ئاسمانیەکەی دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

سەدان ژن لە دامودەزگاکانی کۆبانێ بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردو ڕاگەیەندراوەکە لە مەیدانی ژنی ئازاد لە شاری کۆبانێ و لەلایەن مەیسون کاوار، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات خوێندرایەوە.

 

مەیسون کاوار ڕایگەیاند کە تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی شۆڕشی ژنان لە زیادبووندایە و درێژەی بە قسەکانی دا: دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات بە مەبەستی سەرکوتکردن و کوژاندنەوەی شۆڕشی ژنان،ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەم، داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ڕانیەی سلێمانی هێرشێکی ئەنجامدا، ئەمەش لە چوارچێوەی کردەوەکانی جینۆساید و کاولکاری دژی شۆڕشی ژنان. لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو کەس بە ناوەکانی ساڵیحە ڤیان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار و دلاوەر عەرەبۆ، ئەندامی پەیەدە شەهید بوون.

 

"میراسەکەیان دەگەینینە ئازادی"

مەیسون کاوار بەبیری هێنایەوە کە ساڵیحە ڤیان یەکێک بووە لە ژنانی پێشەنگ لە دامەزراندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری و وتی: ڕۆڵێکی بونیادنەری لە هەوڵەکانی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا بینی ئەو کار دەکات بۆ ڕێکخستنی ژنان و بونیادنانی پێکەوەژیانێکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەرانە لە نێوان ژن و پیاودا، هەستا و دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و نادادپەروەری و سێکسیزم شەڕی کرد، ئەمە یەکەم تاوان نییە کە بەرامبەر ساڵیحە ڤیان ئەنجام بدرێت و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لە خەباتی ژنی شۆڕشگێڕ دەترسێت، چونکە ئەم خەباتەی ژنان گورزێکی لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوپەیمانەکانی داوە. ئێمە وەک کۆنگرەی ستار ئیدانەی هێرشکردنە سەر هەردوو ڕێبەری تەڤگەری ئازادیخوازیمان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە میراسی ئازادی کە بەجێیان هێشتووین، بپارێزین، داوا لە حکومەتی باشووری کوردستان و حکومەتی عێراق دەکەین بێدەنگ نەبن، ئەم هێرشە پێشێلکردنی سەروەری عێراقە.

 

"بێدەنگی پەسەندکردنی هێرشەکانە"

مەیسون کاوار داوای لە هەموو هێزە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ و ڕای گشتی کرد کە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکیا بکەن و وتی: بێدەنگی بیروڕای گشتی و هەموو لایەنە بەرپرسەکان بە واتای پەسەندکردنی ئەو هێرشانە دێت، هاوکات داوا لە هەموو ژنان دەکەین ئاستی تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە، خەباتی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕزگاری هەموو ژنانە.

 

ڕاگەیەندنەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.