بەسنا ئەدیش: سینەمای کوردی بە ڕەنگی ژنان بەهێزتر دەبێت
بەسنا ئەدیش، ئەندامی دەستپێشخەری سینەماکارانی کورد دەڵێت: دەبێت نموونەی کوردی لە سینەمایەدا بە شێوەیەکی بەهێزتر بنوێنرێت، ڕێگەی زیندووهێشتنی زمان و چیرۆکەکانمان، لە پێشەنگیی ژناندا گەورەبوونی سینەمای کوردییە.
مەميهان هیلبين زەيدان
وان – هەرچەندە بەرهەمە هونەرییە کوردییەکان لە کۆنەوە بەربەستی سانسۆر و قەدەغەکردن بوون، بەڵام خەباتی هونەرمەندانی کورد لەو بوارەدا بەردەوامە، هونەرمەندانی کورد کە دەیانەوێت لە ڕێگەی بەرهەمە کوردییەکان لە بوارەکانی شانۆ و سینەما و ئەدەبدا بوونی گەلەکەیان بپارێزن، هەوڵی فراوانکردنی ئەم تۆڕە دەدەن بە خۆڕێکخستن، لەو چوارچێوەیەدا، “دەستپێشخەریی سینەماکارانی کورد” لە ئەنجامی وۆرکشۆپێک کە بە سەرکردایەتی ئەکادیمیای فیلمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری ئامەد بەڕێوەچوو، دامەزرا. زۆرێک لە گەنجانی سینەماکار بەشێکن لەم دەستپێشخەرییە، یەکێک لەو ناوانە بەسنا ئەدیشە، تەمەنی ٢٩ ساڵە، لە ساڵی ٢٠٢٥ بەشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و سینەما لە زانکۆی یوزونجویڵ لە شاری وان دەرچووە، ڕایگەیاندووە کە لە ساڵانی زانکۆدا زیاتر حەزی لە سینەما بووە.
لە بواری سینەمادا تێکۆشانی زمان و زایەندیی
بەسنا ئەدیش ڕوونیکردەوە، کە ئەو ماوەیەک پچڕان لە پەروەردەکردنیدا دروست بووە و دواتر بە گەڕانەوە بۆ لای سینەما دەستی بە پەروەردەکردن کردووە و وتی: هۆکاری ئەوەی کە من ئەم بەشەم هەڵبژارد، ئارەزووی من بوو بۆ وێنەگری، ئارەزووی من بۆ سینەما تەنها بەو فیلمە سنووردار بوو کە لەگەڵ براکەمدا سەیریم دەکرد، بەڵام دوای هەڵبژاردنی ئەم بەشە، من بە جادووی سینەما سەرسام بووم.
بەسنا ئەدیش، ئاماژەی بەوەشدا، کە سینەما بۆ ئێمەی کورد شوێنێکی فراوان پێشکەش دەکات کە تێیدا چیرۆکەکانی خۆیان بگێڕنەوە، لەم ڕێگەپێوانەدا هەم تێکۆشانی زمانی و هەمیش ڕەگەزیی بەڕێوە بردووە، وتی: ڕاستی ئەوەی کە کورد لە پاشبنەمادا ماوە و پیاوان لەم بوارەدا زاڵتر بوون، هەندێک جار ئازاری دەدام، بەڵام بڕیارم دا بەشداریی پرۆژەکان بکەم تاوەکوو چیرۆکە کوردییەکان لە بوارەی سینەمادا زیندوو بهێڵمەوە، بەڵێنم دا کە نەهێڵم ون ببن، چ لە بەردەم کامێرا بێت و چ لە پشت کامێرا بێت، من دەمویست بە شێوەیەکی چالاک بەشداریی بوارەی سینەما بکەم.
”ژمارەی ژنان لە سینەمادا کەمە”
بەسنا ێدیش، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو لە ساڵانی زانکۆیدا بەشداریی زۆرێک لە پرۆژەی فیلمەکان کردووە و وتی: لە ئامەد لە ژێر سەرۆکایەتیی ئەکادیمیای فیلمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کۆمەڵێک دامەزرا، ئەو کۆمەڵەیە بوو کە زۆرێک لە سینەماکارانی کورد تێیدا هەبوون و منیش تێوە گڵام، زۆرێک لە ناوە ئەزمووندارەکان لە بوارەی سینەمادا بەشێکن لەم کۆمەڵگەیە بەڵام دیسانەوە یەکێک لە خاڵە هەرە دیارەکان ژمارەی کەمی ژنان.
دەستپێشخەری سینەماکارانی کورد
بەسنا ئەدیش لەسەر ئامانجی دەستپێشخەرییەکەی وتی: «مە بە پرسیاری لە سینەمای کوردییدا چ کێشەیەک هەیە؟ دەست پێ کرد، هەرورها چۆن دەبێت لە بوارەی چارەسەرییەکاندا بە پراکتیکی بجووڵێینەوە، دوای کۆبوونەوەیەکی دوو ڕۆژەی، ئؽمە بڕیار دەدەین دەست بە ڕێکخستنی سینەما بکەین.
بەسنا ئەدیش وتیشی: پێش هەموو شتێک، پلانم دانە بنەمای ئامادەکارییە پێویستەکان وەک کۆمێنێک تاوەکوو ئەو ڕێکخستنە دروست دەبێت، ئێمە لەناو کۆمەڵگەدا نزیکەی ١٢ کەسین، هەر کەسێک لە بوارەی خۆیدا ئامادەکاری دەکاتلە دوای ئەوەی کە ئێمە ئامادەکارییەکان تاوەکوو ئەیلوول تەواو بکەین، دەست بە کاری فەرمی دەکەین.
”ڕێگەی هەرە کاریگەری ڕاگەیاندنە”
جەختیشی لەوە کردەوە، کە سینەما ڕاگەیاندنێکی کاریگەر لەناو کۆمەڵگەدا دروست دەکات و وتی: كاتێک کە من سینەمام ناسیو و هێزەکەی تێگەیشتم، بیرم کردەوە کە ئێمە، وەک کورد و ژنانی کورد، دەبێت بێگومان بەشداریی سینەما بکەین، تەنها پێویست نییە کە ئێمە دەنگی خۆمان بدەینە بیستن، بەڵکو لە هەمان کاتدا چیرۆکەکانمان کە لە لێواری ونبوونە ئەوا زیندوو بهێڵینەوە، سینەما ئەم مەیدانە پێشکەش بە ئێمە دەکات. ئێمە پەرتوک دەکڕین و دەخوێنینەوە بەڵام دایکم، خاڵۆژنەم، یان ئەندامانی تری خێزانەکەمان ناتوانن ئەوانە بخوێننەوە یان دەستیان پێ بگات، بەڵام کاتێک کە ئێمە ڕێگەی سینەما لە بەرچاو دەگرین، دەتوانین بگەیەنە بینەرە فراوانترەکان، شتێک کاریگەرییەکی بەهێزتر دروست دەکات کاتێک کە بانگەواز بۆ هەستی مرۆڤەکان دەکات.
زمانی دایک زمانی هونەریشە
ڕوونیکردەوە، کە قسەکردن بە زمانی کوردی و دروستکردنی هونەر بە کوردی، دەتوانێت کۆسپەکانی بەردەم زمان لابدات وتی: دەبێت زمانی کوردی و هەموو شێوەزارەکانی لە سینەمادا جێ بگەن. بە هونەر گەیشتن بە کۆمەڵگە ئاسانترە، ئەگەر کورد هەموو لقی هونەر جێ بکات، هۆشیارییەکی گەورە لە کۆمەڵگەدا دەکەوێتە ئاراوە، ئێمە لە هونەری کوردیدا تەنها مۆسیقا دەزانین، فیلم یان بەڵگەفیلمی باشمان کەمە، زمانێکی قووڵمان هەیە و ئێمە ئەم زمانە دەکەین بە زمانی هەموو بوارەکانی هونەر.
”دەبێت ڕەنگی ژنان لە سینەمادا هەبێت”
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژنان لە دژی باوکسالار تێدەکۆشن و هونەرمەندانی ژن لەم مەیدانەدا ڕەنگی خۆیان نیشان دەدەن وتی: بەڵام کاتێک کە ئێمە سەیری مەیدانی هونەر دەکەین، دەبینین کە ژمارەی ژنان زۆر کەمە، کەموکوڕیی ژنان لە مەیداندا هەیە، هۆکارەکەی ئێمەی ژنان نین، هۆکارەکەی ئەو شتانەن کە بە ساڵانە لەسەر ژنان سەپێنراون، بۆ ئەم هۆکارە، پێش هەموو شتێک دەبێت ئێمەی ژنان بایەخ بە هونەر بدەین، دەبێت ڕەنگی ژنان ئێستا لە هونەردا پتر دەربکەوێت، هێشتا زۆرێک لە چیرۆکەکانمان کە نەگێڕدراونەتەوە هەن، لەبەر ئەم هۆکارە، بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە ئێمە بە ناسنامە و چیرۆکەکانی خۆمان شوێنی خۆمان لە هونەردا بگرین.
جەختی لەوە کردەوە، کە هونەر لە هەمان کاتدا سیاسیشە و وتی: ئەگەر نیگەرانی، خەم و بەرپرسیارێتییەک نەبێت، ئێوە بەرهەمەکان کە سیاسی نین بەرهەم دەهێنن، بەڵام دەبێت ئێمە تێبگەین کە ئەو شتەی کە ئێمە دەیدۆڕێنین زمان و ناسنامەی ئێمەیە، پێویستیی ئێمە بە سینەمای سیاسی هەیە.
لە کۆتای قسەکانیدا، بەسنا ئیدیش وتی: لە ماڵەکانماندا بینەرێکی گەورە هەیە، دایک و باوکمان. ئەوان ڕووبەڕووی زنجیرەفیلمی بیانی و تورکی دەبنەوە، بۆ پێشگرتن بەم مەترسییە، بەڵگەفیلم، زنجیرەفیلم و فلمی کاتئنی باشی کوردی پێویستن، دەبێت دایک و منداڵەکانمان بە چاند و زمانی خۆیان گەورە ببن، کە بە سیاسيبوونەوە بەستراوە، من پێ وابووم کە دەبێت ئێمە بە شێوەیەکی پرۆفیشۆناڵ لە هەموو بوارەی میدیادا ئامادە بین.