بەشداری سیاسی و مەدەنی ژن لە پانیڵێکدا گفتوگۆی لەسەر کرا

لە پانێڵێکدا باس لە کاراکردنی ڕۆڵی ژنان لە سێکتەری سیاسی و مەدەنیییەکان کرائەمەش لەپێناو نیشاندانی ڕۆڵی ژنانە لە حکومەت، دەسەڵاتیس کار بۆ یەکسانی جێندەری بکات. هەڵەبجە

لە پانێڵێکدا باس لە کاراکردنی ڕۆڵی ژنان لە سێکتەری سیاسی و مەدەنیییەکان کرائەمەش لەپێناو نیشاندانی ڕۆڵی ژنانە لە حکومەت، دەسەڵاتیش کار بۆ یەکسانی جێندەری بکات.

هەڵەبجە

 

ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی  UNDOS و ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان پانێڵێک لەبارەی بەشداری سیاسی و مەندەی ژن وەک ژن لەپێناو ئاشتیدا ئەنجامدرا.

 

لە پانێڵەکەدا له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی جێنده‌ری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی باس له‌ گرنگی ژنان له‌ یەکە کارگێڕییەکان و بەڕێوەبردن کرا، کە چەندین ژن لە پێگەی و ڕێکخراوەکان بەشداری پانێڵەکەیان کردبوو.

 

گوڵستان محمد بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ بە ئاژانسی نوژنها ڕاگەیاند، ئەم پانێڵە لە چوارچێوەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە  بۆ ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، جەخت کردنەوەیە لە تواناکانی ژنان، بەشداری ژنان لە کایەی سیاسی و یەکسانی جێندەری.

 

گوڵستان وەک ژنێکیش جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەبێت حزب و پارتە سیاسییەکان کار لەسەرە کاراکردنی ڕۆڵی ژنان بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت یەکسانی جێندەری دروستبکرێت، ژن وەک کاڵایەک سەیرنەکرێت، هەروەها دەبێت ژنان و پیاوان لە هەمان کاتدا لە هەڵمەتەکەد هۆشیاریان پێبدرێت، دەڵێت "وەک ئەوەی حکومەت کورسی کۆتای داناوە ،بۆ پەرلەمان ئەوا پێویستە فەرمانگە، وەزارەت و پۆستە باڵاکان دیاری بکریت بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت".

 

هاژە ئەحمد پارێزەر، باس لە گرنگی پانێڵی لەم جۆرە دەکات، کە هۆکار دەبێت بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان، پێگەی ژن لە یەکە ئیدارییەکاندا زیاتر دەکات، یارمەتی زیاتر هۆشیاربوونەوەی ژنان لە ماف و یاساکان دەدەن.