بەسێ هۆزات: مێژوویەکی نوێ دەنووسینەوە
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ب لە کۆنگرەی نائاسی ١٢ـەمینی پەکەکە دا قسەیکرد و وتی: مێژوویەکی نوێ دەنووسینەوە. بێگومان پەکەکە ڕۆڵی خۆی گێڕا و سەردەمی نوێ لەسەر ئەم میراتییە بونیاد دەنێین.

ناوەندی هەواڵ
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە کۆنگرەی نائاسی ١٢ـەمینی پەکەکە دا قسەیکرد و لە قسەکانییدا بە خۆشەویستی و شکۆوە سڵاوی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد.
هەڵسەنگاندن و قسەکانی بەسێ هۆزات لە کۆنگرەکەدا بەم شێوەیە بوو:
سەرەتا بە ڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. بە خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی هەڤاڵان فواد و ڕەزا دەکەمەوە. لە کەسێتی هەردوو هەڤاڵدا هەموو شەهیدانی شۆڕش بە ڕێز و شکۆوە بیردەهێنەوە. هەروەها ساڵیادی لە سێدارەدانی دەنیزەکانە و بەڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە.
بەڕاستی ئەم کۆنگرەیە زۆر گرنگە. دوای ٥٢ ساڵ لە بەرخۆدان کۆنگرەیەکی لەم شێوەیە لە هەموو ڕوویەکەوە، هەم لە ڕووی هەستیارییەوە بێگومان کاریگەریی لەسەر مرۆڤ دادەنێت، بەڵام لەبەرچی ئەم کۆنگرەیە ئەنجام دەدەین، بۆچی گەیشتینە ئەم ئاستە، کاتێک مرۆڤ بە قوڵییەوە لەمە تێدەگات، وەک ئەوەی رێبەرێتیش گوتی، بەڕاستی ئەمە کۆتایهێنان نییە، دەستپێکێکی نوێیە. پرۆسەیەکی گۆڕین، گۆڕانکاری و سەرلەنوێ درووستبوونەوەیە. کاتێک مرۆڤ بە قوڵی لە مێژووی تێکۆشانی خۆی دەڕوانێت و کاتێک هەوڵ دەدات بە قوڵی تێبگات لە دیدگاکانی ڕێبەرێتی لەسەر ئەم قۆناغە، مرۆڤ زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ئەم ئەنجامە وەربگرێت. بۆیە دەتوانین خۆمان لەو ژینگەی هەستیارییە ڕزگار بکەین. لەم ڕووەوە لەم ئەزموونەدام و دەمەوێت ئەمە دەرببڕم.
کۆنگرەکان لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی سیاسی ڕێبەرێتی ئەنجام دراون
بێگومان ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ زۆر سەرنج ڕاکێشە، ڕێبەرێتی ڕاپۆرتی سیاسی پێشکەشی هەموو کۆنگرەیەک کردووە. لە چەندین کۆنگرەدا کە بەشداربووین ئەو ڕاپۆرتانە خوێندراوەتەوە، لەسەر ئەو ڕوانگەیە گفتوگۆی کۆنگرە کراوە و ئەنجامگیربوون. لە ئەنجامی تێکۆشانی بێهاوتادا کە گۆشەگیری تێکشێندراوە، بە بەشداربوونی ڕێبەرێتی کۆنگرەیەکی لەم شێوەیە ئەنجام دەدەین. ڕاپۆرتی سیاسی ڕێبەرێتیمان وەک چانسێکی مەزن خوێندەوە. بێگومان ئافراندنی ئەم زەمینەیە لە ئەنجامی تێکۆشانێکی مەزنەوە پێکهات. یانی دەستپێکردنی ئەم کۆنگرەیە لەسەر ڕاپۆرتی سیاسی ڕێبەرێتی، ئەنجامی تێکۆشانێکی زۆر مەزن بوو. بە دڵنیاییەوە ناوەندی ئەم تێکۆشانە ئیمراڵی بوو. ماوەی ٢٦ ساڵە لە ئیمراڵییدا تێکۆشانی بێهاوتا لە ئارادایە. وەک تەڤگەریش لەساڵی ١٩٩٩ەوە، بێگومان پێش ئەو کاتەیش هەیە. بەڵام دەمەوێت بە تایبەت دوای پیلانگێری هەڵسەنگێنم، وەک تەڤگەر لە دەوری هێڵی ڕێبەرێتی تێکۆشانێک بەڕێوەدەبەین. بەرخۆدان دەکەین، بەرخۆدێری و باوەڕمان لەوێوە وەردەگرین. گەر بەرگی پێنجەمی پەرتووکی پارێزنامەی ڕێبەرێتی نەبووایە، لە کۆنگرەی حەوتەم بەدواوە، گەر بە ڕێ و ڕێبازێک بەشداری پرۆسەکە نەبووایە، بەشداری و دەستوەردانی وی نەبوایە لە ڕاستیدا دەکرا ٢٦ ساڵ خەباتێکی وەها گەورەمان ئەنجامدا و بتوانین بژین و لە ڕێگەی خەباتێکی مەزنەوە بگەینە ئەم سەردەمە؟ کاتێک بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەگەڕێم، پێموایە ئەگەر ڕێبەرێتی نەبوایە، ئێمە ئەوەندە درێژمان نەدەبوو. ڕێبەرێتی ئەم شتەی لە تەڤگەردا خوڵقاند.
ڕێبەرێتی بە خۆ نوێکردنەوەی خۆی تەڤگەری نوێ کردووەتەوە
ڕێبەرێتی چەندێک خۆی ئافراندەوە و خۆی سەلەنوێ بونیادنابێتەوە، ژیانەوەی لە تەڤگەردا درووستکرد، تەڤگەری نوێ کردەوە، سەرلەنوێ بونیادی نایەوە، گۆڕای. وایکرد بگۆڕێت، مەزنی کرد، بەهێزی کرد. لە ئێستادا وەک ئەندامێکی بەڕێوەبەری ئەم تەڤگەرە، گەر وەک بەڕێوەبەری ئەم تەڤگەرە پراکتیکی خۆی نەگۆڕێت، نەیئافرێنێت، ئازادی نەکات، ئەوا چۆن بتوانێت لەم تەڤگەرەدا گۆڕانکاری بکات؟ لە نێو گەل و جەماوەردا چۆن مەزنبوون بئافرێنێت؟ چۆن گۆڕین و گۆڕانکاری بکات؟ ناتوانێت بیئافرێنێت. ڕێبازی ڕێبەرێتی لەم بابەتەدا زۆر سەرنج ڕاکێشە. ڕێبەرێتی دەڵێت من پلانێکی کورتخایەنی ١٠ ساڵەم دروست کردووە، لە ماوەی ١٠ ساڵدا ١٠ هەزار جار خۆم ئافراند. بەم ئافراندنانەوە ئەم گۆڕانکارییە دەکەم. بوێری ئەم گۆرانکارییەم هەیە. ڕاپۆرتی سیاسی ئێستا لەسەر ئەو گۆڕانکارییە دەکات. کاتێک دەڵێت من دەستبەرداری خەباتی چەکداری دەبم، پشتبەستووە بەم گۆڕانکارییە. ئەمە زۆر گرنگە. جارێکی تر باس لە پرۆسەی گۆڕین و گۆڕانکاری دەکەین.
هەڤاڵ سۆزداریش هەڵسەنگاندێکی گرنگی کرد. لە هەموو ڕاپۆرتی سیاسییەکانی ڕێبەرێتییدا، بەتایبەت لە ڕاپۆرتی سیاسی ئێستادا بەم شێوەیە. ڕاپۆرتێکی ٢١ پەڕەییە، نزیکەی نیوەی راپۆرتەکە باسی مێژوو دەکات. هەڵسەنگاندێکی مێژوویی لە دەوری پرسەکانی ژن و پیاو، لە دەوری ژن هەیە. گۆڕانکاری بیرکردنەوە لەسەر ئەو بنەمایە، گۆڕانکارییە کولتوورییەکانی لەسەر دامەزراوە. گۆڕین و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی لەسەر دامەزراوە. تێگەیشتنی دیموکراتیکی، کۆمیناڵ سۆسیالیست لەسەر بنەمای تێگەشتنە لە دیموکراتیک.
مێژوویەکی نوێ دەنووسینەوە
بەرفراوانی پێویستە. میژووێکی نوێ دەنووسینەوە. مێژوو لەسەر پێی خۆی جێگیردەبێت. دەبینە پێشەنگی ئەمە. مێژووی ئازادی گەلان دەنووسرێتەوە. ڕێبەرێتی هەموو ڕاستییەکان دەخاتە پیش چاو و مێژوویی ئازادی هەموو گەلان بە هەموو ڕاستییەکانییەوە جێگیر دەکات. بێگومان پەکەکە رۆڵی خۆی گێڕا. پەکەکە مۆری خۆی لە مێژوو دا. بەهای زۆر مەزنی ئافراند، مانای ئافراند. نەک بە تەنها بۆ گەلی کورد، نەک بە تەنها بۆ ژنان بەڵكو بۆ هەموو مرۆڤایەتی و گەلان بەهای زۆر مەزن، بەهاگەلی مەزنی ئافراند و ئەمەش بووە موڵکی مێژوو. بۆیە میراتێکی زۆر مەزنی لە دوای خۆی جێهێشت. پرۆسەی نوێ لەسەر ئەم میراتییە بونیاد دەنێین. بە هێز و بوێرییەوە وەریگرت، بە باوەرییەوە وەریگرت بە بڕیاردارییەوە پەرە بەم پرۆسەیە بدەین. ببینە میلیتان و پێشەنگی ئەم پرۆسە نوێیە. ئەمە شکۆیەکی مەزنە. جۆش و خرۆشێکی مەزن دەداتە مرۆڤ. بە پوختی ئەمە دەڵێم و سڵاو لە هەموو هاوڕێیان دەکەم.