بریندارانی بەنداوی تشرین: بەردەوام دەبین لە هەڵپەڕکێی ئازادی

ئەو ژنە گەنجانەی لە هێرشی بەنداوی تشرین بریندار بوون، ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە بڵاوکردنەوەی وشەی ئازادی و فراوانکردنی بازنەکەیان.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

 تشرین- هەزاران کەس لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی کانوونی دووەم ڕوویان لە بەنداوی تشرین کرد بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆیان نیشان بدەن و یارمەتی پاراستنی ئەو بەنداوە بدەن کە ئاو و کارەبا بۆ سەدان شارۆچکە و گوند دابین دەکات، ئەو خەڵکەی کە بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرەو بەنداوی تشرین ڕۆشتن، بوونە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا، بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، زیاتر لە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.

 

 ئەو ژنە گەنجانەی کە قاچەکانیان بریندار بووبوو و لە تشرین پێشەنگایەتی زەماوەندیان دەکرد، قسەیان لەگەڵ دەزگاکەمان کرد و هەڵوێستی خۆیان دەربڕی.

 

"هەمیشە شەڕ بۆ خاک و ئاوەکەمان دەکەین"

 فاتمە عەلی لە شاری کۆبانێوە وتی: دەستبەرداری بەنداوەکەمان نابین٫ لەبەر ئەوەی هەڵدەپەڕین، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردومانی کردین، زۆربەمان بریندار بووین، تا کۆتایی شەڕی خاک و ئاوی خۆمان دەکەین، ڕۆژێک دێینە بەنداوی تشرین، لەو ڕۆژەدا، داگیرکاری تورکیا تێکدەشکێنین و سەرکەوتوو دەبین، با ئەردۆغان فڕۆکەکەی هەڵبفڕێنێت، ئەگەر ئەوەندە متمانەی بە هێزی خۆی هەیە، با بێت و دەست بە دەست شەڕ بکات.

 

 'ئەو هەڵپەڕکێیەی ڤیان سۆران حەزی لێبوو، هەمیشە لە بەنداوی تشرین بەردەوام دەبێت"

 فاتمە عەلی ڕایگەیاند، هەڵپەڕکێی ڤیان سۆران بەردەوام دەبێت لە فراوانبوون و درێژەی بە قسەکانی دا: زۆربەی برینەکانمان لە قاچەکانماندایە، چونکە هەڵدەپەڕین، ئەمە پەیامێکە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت پێمان بڵێن نەیەن بۆ بەنداوەکە، دەمەوێت لەم بۆنەیەدا ڤیان سۆران بەبیربێنمەوە، چونکە ئەو زۆر هەڵپەڕکێی خۆشدەویست، لێرەشدا دەڵێین هەڵپەڕکێی ئازادیمان بەردەوام دەبێت لە بڵاوبوونەوە و بازنەکەمان فراوانتر دەبێت.

 

 'بەرخۆدان ژیانە'

 هەروەها شەرزاد محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتی هەڵپەڕیندا بۆردومان کران و وتی: نزیکەی ١٤ کەسمان برینمان هەبووە، هەموومان لە قاچەکانماندا بووە، بەڵام سەرەڕای برینداربوونمان بەرخۆدان دەکەین، چونکە ئەو بەرخۆدانە ژیانە، ڕێبەر ئاپۆ چۆن لە زینداندا ئەوەندە ساڵە، زۆر نییە بۆ ئێمە بەرخۆدان دەکات، بەم برینانەوە بەرخۆدان دەکەین، سەرەڕای برینەکان، ئێمە هێشتا وەستاوین.

 

 بەرخۆدانی بەنداوی تیشرین لە ٢٢ەمین ڕۆژدا بە ئێشکگری گەلی هەرێمی جزیرە بەردەوامە.