"بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی هەڵوێستی دایکان"

ئەندامانی کۆنگرەی ستاری هەرێمی فورات ڕایانگەیاند، کە لە ئێستاوە پشتگیری چالاکی دایکان دەکەن لەبەردەم دەروازەی سێمالکا و لەمەودواش بە شێوەیەکی جیاواز بەردەوام دەبن، وتیان: "دایکان سەرەڕای ساردی کەشوهەوا بەردەوام بوون لە چالاکییەکەیان و ڕایانگەیاند کە لەمەودوا بە شێوەیەکی تر بەردەوام دەبن ئێمە شوێنیان دەکەوین و پشتیوانییان دەکەین".

 

دلۆجان بۆزی

کۆبانێ- لە ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکی دایکان لە بەردەم دەروازەی سێمالکا بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی هات دایکان ڕایانگەیاند، کە لەمەودوا بە شێوازی جیاواز بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان، نەورۆز موسلیم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری فورات و غەزەل شێخ محەمەد، ئەندامی کۆنگرەی ستاری ناوچەی کۆبانێ، ئاماژەیان بەوەکرد کە لە ئێستاوە بە شێوازێکی تر پشتگیری دایکان دەکەن و بەشداری چالاکی دایکان دەکەن.

 

نەورۆز موسلم ڕایگەیاند، کە چالاکی دایکان هیوای ئەوانی گەورەتر کردووە و وتی: "دەزانرێت کە دایکانی پاکڕەوان دەستیان بە چالاکیی چادر کردووە، ماوەی زیاتر لە سەد ە ئەو چالاکییە رێکخرا، دایکان تەمەنیان هەیە و تەندروستیان باش نیە چونکە کەش و هەوا ساردە و مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی بگرێت بەڵام هێزی دایکان لەو سەختییە گەورەترە،  ئێمە وەک وتەبێژی کۆبانێ بەڕێکەوتین بۆ سێمالکا بۆ چالاکی لەوێ بەیاننامەیەکمان داو هەڵوێستی خۆمان بەرامبەر ئەو دڕندەییەی کە دەکرێتە سەر تەرمی شەهیدەکان نیشان دا، دایکان ئەو دەبینێت کە ئیرادەیان بەهێزە و دایکان بەو باوەڕەوە درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن چالاکی ئەم دایکانە نموونەیەک بوو بۆ هەمووان و هێزمان لێ وەرگرت ئەو بەرخۆدانە لە مێژوودا دەنووسرێت و بە هەمووان دەوترێت بە هێزی دایکانمان سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت و خیانەتیش دەبەزێنرێت".

 

"هەڵوێستی دایکان ڕوونە"

لە کۆتایی قسەکانیدا، نەورۆز دووپاتی کردەوە، کە هەتا دایکان تەرمی منداڵەکانیان وەرنەگرنەوە هەنگاو  بۆ دواوە نانێن و وتی: "ئەمە یەکەم جار نییە کە شەڕڤانانی ئێمە لە بۆسەدا شەهید دەکرێن، دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان شەڕڤانان بەچەکی قەدەغەکراو شەهید دەکەن، لە کەمینێکدا ٧ کەس گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون کە دووانیان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بوون هەروەها دایکان هێزیان لە شەهیدەکانیان وەرگرتوە، بۆیە دایکانیش لە دژی ئەو دڕندەییەی کە بەرامبەر بە منداڵەکانیان ئەنجام دراوە، چالاکی توند ئەنجام دەدەن و لە تێکۆشاندان لە دژی هەموو جۆرە دەسەڵاتێک، چالاکیی دایکان لە سێمالکا دەنگی دایەوە ئێمە هەموو ڕۆژێک لە نێو کردەوە و هەڕەشەکانی دوژمنداین، بێگومان بەرخۆدانی دایکان سەردەکەوێت و ئەنجام بەدەست دەهێنێت".

 

"سووربوونی دایکان سەرکەوتن مسۆگەر دەکات"

غەزەل شێخ محەمەد، ئەندامی کۆنگرەی ستاری ناوچەی کۆبانێ تیشکی خستە سەر بەرخۆدانی دایکان لە سێمالکا و وتیشی: "ئەگەر ئیرادەی مرۆڤ و هێز هەبێت ئەوا بێگومان مرۆڤ بەدوای بەرخۆدانێکی بێوێنەدا دێت لەم کەشوهەوایەدا مرۆڤ ناتوانێت بچێتە دەرەوە، بەڵام دایکان بەرگری دەکەن، ئەمەش هیوا بۆ خەڵک دروست دەکات، پارتی دەترسێت بۆیە تەرمەکان ڕادەستی خێزانەکان ناکات بەم هۆیەوە دایکان هەرگیز ناوەستن، لە جیاتی ئەوەی پارتی پشتیوانی دایکان بکات و دژی دوژمنی گەلی کورد شەڕ بکات و خاکەکەی بپارێزێت، پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک دەکات و شەڕڤانانی ئێمە شەهید دەکات ئەم خیانەتە ساڵانێکە لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە ئەنجام دراوە، بەڵام بێدەنگی و هاوکارییەکەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕێگەی داوە شەڕی برایەتی سەرهەڵ بدات، ئێمە دەبێت لە بەرامبەر ئەم پیلانانە هۆشیار بین و یەکڕیزیمان بەهێز بکەین و دوژمنەکانمان ببەزێنین و کۆتایی بەو کارە و دڕندەییانە بهێنین ئەگەر دژی ئەم پلانانە نەوەستینەوە و هەڵوێستەکانمان نیشان نەدەین ئەوا هەمیشە ڕووبەڕووی کوشتن و کوشتار دەبینەوە، لەم کاتەدا یەکڕیزی گرنگە و دەبێت دەستبەجێ کێشەی کورد چارەسەر بکرێت ئەگەر چارەسەر نەکرێت هەموو ڕۆژێک جەرگی دایکان دەسوتێت و ئەم ئازارە بەردەوام دەبێت".