بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ بەشداربووی نەورزۆی ئیستەنبوڵ دەستبەسەر کران
بەرەبایەنی ئەمڕۆ، پۆلیس بە ئۆپەراسیۆنێک لە ئیستەنبوڵ، بە شێوەیەکی هاوکات هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەو کەسانەی لە ئاهەنگەکانی نەورۆز بەشداربوون و ٢٦ کەسی دەستبەسەر کرد.
ناوەندی هەواڵ
بە پاساوی بەشداربوون لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز، دەستگیرکردنی هاوڵاتیان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامی هەیە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە کرایە سەر ماڵی ئەو کەسانەی بەشداری نەورۆزیان کرد، لانیکەم ٢٦ کەس دەستبەسەر کراون و دواتر ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئیستەنبوڵ کراون.