بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ بەشداربووی نەورزۆی ئیستەنبوڵ دەستبەسەر کران

بەرەبایەنی ئەمڕۆ، پۆلیس بە ئۆپەراسیۆنێک لە ئیستەنبوڵ، بە شێوەیەکی هاوکات هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەو کەسانەی لە ئاهەنگەکانی نەورۆز بەشداربوون و ٢٦ کەسی دەستبەسەر کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پاساوی بەشداربوون لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز، دەستگیرکردنی هاوڵاتیان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامی هەیە.

 

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە کرایە سەر ماڵی ئەو کەسانەی بەشداری نەورۆزیان کرد، لانیکەم ٢٦ کەس دەستبەسەر کراون و دواتر ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئیستەنبوڵ کراون.