جۆدی ویلیامز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکات

جۆدی ویلیامز، چالاکوانی دژە جەنگ پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاند، کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی دەرچووە.

ناوەندی هەواڵ

 

جۆدی ویلیامز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ١٩٩٧ و چالاکوانی دژە شەڕ، پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی بونیادنانی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا دووپاتکردەوەو کە نامەیەکدا کە ئاراستەی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان "دەم پارتی" کردووە، داوای لە دەوڵەتی تورکیا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە هەنگاوی گونجاو بنێن بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی کە لەلایەن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکردووە،

 

جۆدی ویلیامز وتی: هاوشێوەی زۆر کەسی دیکەش بە تەواوی پشتگیری لە هەوڵە نوێیەکان دەکەم بۆ بونیادنانی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا، ئەو ململانێیە دەیان ساڵەیە تەنها لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشکرا و ڕاستگۆیانە و ئیرادەیەکی ڕاستەقینە بۆ ئاشتی بەردەوام و دیموکراتیەتە.

 

هەروەها ئاماژەی بە نامە کراوەکە کرد، کە بۆ پشتیوانی لە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە و واژۆی ٨٨ خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی لەسەر بوو، وتیشی: پێزانینمان بۆ گرنگی ئەم بانگەوازە و ئەو هەنگاوە بوێرانەیە کە دەستپێشخەری پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکداماڵینی لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتیدا کردووە، بەڵام گۆڕانکاری بە تەنها بە خەیاڵێک ڕوونادات، پێویستە دەوڵەتی تورکیا و دامەزراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی گونجاو بنێن بۆ پشتیوانیکردن لەم پرۆسەیە.