ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: گەر کۆمیسیۆن بێنەلام ئەوا دەستپێشخەری پرۆسەی دانوستانی دیموکراتیک دەکەم

تولای حاتم ئۆغولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ لە دیدارەکەی دوێنێیی ئیمراڵیدا بە شاندەکەی گوتووە، پرۆسەکە لە دۆخی سەرقاڵکردن و کاتکوشتندایە، گەر کۆمیسیۆنەکە سەردانی بکەن، ئەوا پرۆسەی دانوستانی دیموکراتیک دەستپێدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

تولای حاتم ئۆغۆلاری، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" لە بەشداری بەرنامەیەکەی ژن تیڤیدا، وەڵامی پرسیارەکانی نەزاهەت دۆغانی دایەوەو ئاماژەی بەوەدا ڕێبەری گەلی کورد دەستنیشانی کردووە، کۆمیسیۆن کەوتووەتە دۆخی سەرقاڵکردن و کاتکوشتنەوە، بۆیە گەر کۆمیسیۆن بێنە ئیمراڵیی، ئەوا دەستپێشخەری پرۆسەی دانوستانی دیموکراتیکی دەکەم.

 

تولای حاتەم ئۆغۆللاری لەو بارەیەوە وتی: هەروەها ڕۆشتنی کۆمیسیۆن بۆ دوورگەی ئیمراڵی یەک لەو بابەتانەیە کە بووەتە ڕۆژەڤ. بێگومان بەڕێز ئۆجالان دەڵێت گەر کۆمیسیۆن بێنە ئیمراڵێ، "لەگەڵیاندا دانوستانی دیموکراتیک بەڕێوەدەبەم". هەروەها ئەم خواستەی بەڕێز ئۆجالان، نەک بە تەنها لەگەڵ کۆمیسیۆنە، بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ هەموو کەس و لایەنەکاندا دیدار بکات و لەگەڵیاندا پرۆسەی دانوستانی دیموکراتیک دەستپێبکات.

 

ئەوەشیختەڕوو بەرێز ئۆجالان خودی خۆی ئەم خواستەی هەیە و دەیەوێت دەستیپێبکات، دەبێت بابەتی دەستوور بنەڕەتی بە جددییەتەوە وەرگیرێت. دەبێت کۆتای بە دواخستن بهێندرێت. بەڕێز ئۆجالان دۆخە وەک وەک دۆخێکی دواخستن دەبینێت. دەبێت زۆر بە زووی کۆتای بەم شتە بێت. بەڕێز ئۆجالان هەموو ئەمانەی باسکردووە و هەروەها زۆر نیگەران بووە لەوەی کۆمیسیۆن ڕێگەیان نەداوە بەوەی دایکان بە زمانی کوردی قسەبکەن، لەم ڕووەوە ناڕەزایەتی خۆی دەربڕییووە. ئاماژەی بەوەداوە، ڕێگریکردن لە کوردیی ئاخافتنی دایکان لە کۆمیسیۆنێکی لەم جۆرەدا کارێکی نەژادپەرستانەیە.