بنەماڵەی شەنیاشار ٣٥٦ ڕۆژە لە چالاکی بەردەوامن

بنەماڵەی شەنیاشار لە ٣٥٦ەمین ڕۆژی ئێشکگری دادپەروەریدا وتیان: "ئەگەر دادپەروەری نەبێت هەموو کۆمەڵگا لەژێر ستەمدا دەبێت، ئەو کەسەی کە بە ستەم قایلە وەک ئەو کەسەیە کە ستەم دەکات". ڕەحا

بنەماڵەی شەنیاشار لە ٣٥٦ەمین ڕۆژی ئێشکگری دادپەروەریدا وتیان: "ئەگەر دادپەروەری نەبێت هەموو کۆمەڵگا لەژێر ستەمدا دەبێت، ئەو کەسەی کە بە ستەم قایلە وەک ئەو کەسەیە کە ستەم دەکات".

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رحا کۆمەڵکوژکران،  لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ دەستیپێکردوە تا ئەمڕۆ کە ٣٥٦ ڕۆژ دەکات بەردەوامە.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لە پەڕەی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویانکردەوە، "لە وڵاتێکدا، کە دامەزراوەکانی دادگاییکردن سەربەخۆ نین، نەک تەنها دەستگیرکراوەکان، بەڵکو ئازادی و دادپەروەری بۆ هیچ کەس نامێنێت، ئەگەر دادپەروەری نەبێت هەموو کۆمەڵگا لەژێر ستەمدا دەبێت، ئەو کەسەی کە بە ستەم قایلە وەک ئەو کەسەیە کە ستەم دەکات".