بنەماڵەی شەهیدان بەرامبەر بە دووڕوویی و خیانەتەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاردانەوەیان هەیە

بنەماڵەی شەهیدان کاردانەوەیان بەرامبەر بە دووڕوویی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نیشان داو پرسیاریان کرد کە بۆچی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێدەنگە بەرامبەر بە چەتەکانی داعش کە بەناوی عەشیرەتە عەرەبەکانەوە هێرش دەکەن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تەمیر- لە شەڕی داعشدا، هێزەکانی سووریای دیموکرات ”هەسەدە”و یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” زیاتر لە ١٤ هەزار شەهید و ٢٥ هەزار برینداریان لەدەستداوە، داعش کە دواجار لە باغۆزی دێرەزوور لە سنووری سووریا و عێراق شکستی هێنا، جارێکی دیکە زیندوو بووەوە.

 

هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن چەتەکانی داعش و جیهادییەکانی حکومەتی کاتی، لە ژێر پەردەی هۆزە عەرەبەکان و شانەکانی داعش دەستیپێکرد.

 

کاردانەوەی بنەماڵەی شەهیدان بەرامبەر بە سیاسەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

 

”هێزەکانی نێودەوڵەتی پشتگیریان لە هێرشەکانی حکومەتی کاتی لە دیمەشق کرد”

دایکی شەهید باهۆز، ژیندا چنار یوسف، ئاماژەی بەوەدا کە هەزاران منداڵەکانیان بۆ پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگە و خاکەکەیان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا گەیشتوونەتە خاڵی شەهیدبوون، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو هێرشانەی کە ناوچەکەمان ڕووبەڕووی بووەتەوە زۆر قورسە، بەڵام ئەگەر هێزەکانی نێودەوڵەتی پشتگیریی چەتەکان و حکومەتی کاتی نەبوایە، ئەوا ئەو شارانەیان داگیر نەدەکرد کە ئازادکرابوون بە خوێنی منداڵەکانمان.

 

”خیانەت لە هێزە نێودەوڵەتییەکان”

ژیندا چنار یوسف خیانەتی هێزەکانی نێودەوڵەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی هێزەکانی هەسەدە بیرهێنایەوە و وتی: جیهان شایەتحاڵی خیانەتکردنی هێزەکانی نێودەوڵەتی بووە بەرامبەر بەو شەڕڤانانەی داعشیان ڕزگارکرد و پشتیوانیان لە حکومەتی کاتی کرد، ئێمە پشتمان بە هاوپەیمانی نەبەست، بەڵام گوایە هێزێکی کەفالەتکارە لە ناوچەکەدا، کە ئەمەش بێهەڵوێستیەکی مایەی شەرمەزارییە.

 

‘’ئەوان دڵسۆزن بۆ دەسەڵات و ئیدارەی خۆیان’’

ژیندا چنار ڕایگەیاند، کە ئەوان تا کۆتایی پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی هەسەدە دەکەن، هەروەها بەرگری لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٩ی تەمووز دەکەن، لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوەیە: ئێمە بەرەنگاری دەبینەوە چونکە ئێمە باوەڕمان بە ئیدارە، هێزمان هەیە، و ئەو شەهیدانەمان هەیە کە ئەم خاکەیان بە ئێمە سپاردووین.

 

”جیهان قەرزاری ڕۆژئاوای کوردستاننە”

ژیندا چنار ئاماژەی بەوەدا،کە جیهان بەتەواوی قەرزاری گەلی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان، هۆکاری ئەوەشی بەم شێوەیە ڕوونکردەوە: جیهان بە تەواوی قەرزاری گەلەکەمانە لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها منداڵەکانمانیان لە دەستی داعش ڕزگار کردوون.

 

”شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر پێی خۆی دەمێنێتەوە”

ژیندا چنار پشتیوانی خۆی بۆ هەموو ئەو بڕیار و هاوپەیمانییانەی کە هێزەکانی هەسەدە بۆ چارەنووسی ناوچەکە دەیکات دەربڕی و وتی:پێش ئێمە شۆڕشی کورد زۆر هەبووە، بەڵام دیسانەوە بە خیانەت شکستیان هێنا، بەڵام شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە و دڵنیادەبین لە سەرکەوتن.

 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە هێرشەکان”

نەسرین سەڵاح باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ سیناریۆی سەرێکانی دووبارە دەبێتەوە و سیاسەتەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرپرسیارن لەم کارە و سەرنجی بۆ دووڕوویی دامودەزگاکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان و منداڵان ڕاکێشا و وتی: بۆچی داوای مافی مرۆڤ و مافی ژنان و منداڵان دەکەن؟ ئەوان خۆیان بیردەکەنەوە و ڕەفتارێکی نامرۆڤانە دەکەن، چونکە بەرژەوەندییەکانیان لە سەرووی مافەکانی مرۆڤەوەیە نابێت چیتر ڕێککەوتن لەسەر خوێنی منداڵەکانمان بکەین و ئێمەش ئەمە قبوڵ ناکەین.

 

”هاوپەیمانی زۆر باش دەزانێت ئەوانەی هێرش دەکەن داعشن نەک هۆزەکانی عەرەب”

نەسرین سەڵاح ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی ئەمڕۆ هێرش دەکەن داعشن تەنها ناو و جلوبەرگیان گۆڕیوە، هەروەها هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باش ئاگاداری ئەم ڕاستییەیە، ئەو ئەرکەی بیرخستنەوە کە ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆی لە ناوچەکەدایە: “بۆچی هێزەکانی نێودەوڵەتی تەنها چاودێری هێرشە نامرۆڤەکان دەکەن بۆ سەر هەرێمەکەمان؟ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ لێرەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، بەڵام بۆچی بێدەنگن ئەمڕۆ دژی چەتەکانی داعش کە بە ناوی عەشیرەتی عەرەب هێرشی دڕندانە ئەنجام دەدەن؟

هاوپەیمانی هەموو شتێک دەزانێت و ئەو چەتانە هێرش دەکەنە سەر چەتەکانی داعشن، کە وایە ئەمڕۆ هاوپەیمانی لێرەیە بۆ شەڕکردنیان.

 

”شۆڕش کۆتایی نەهاتووە و کورد هەیە”

لە کۆتاییدا نەسرین سەڵاح پەیامێکی توندی پێشکەش کرد و وتی: ئەوانەی وتیان شۆڕش کۆتایی هاتووە و کورد نەماوە زۆر هەڵەن، چونکە کورد هەمیشە بوونی هەبووە و بەرخۆدانمان بۆ هەتا هەتایە بەردەوام دەبێت، بە گەلەکەمان وت کە بەو شەڕە تایبەتەی دوژمن لە دیجیتاڵ میدیادا هەڵناخەڵەتێین، باوباپیرانمان و شەهیدەکانمان هەمان قسەیان کرد و دووبارەی دەکەینەوە: ئێمە پۆشاکی مەرگمان پارجە پارچەکرد، تا کۆتایی خەبات دەکەین بۆ گەیشتن بە مافەکانمان.