بنەماڵەی دۆکو: نهێنیەکی زۆر گەورەمان زانی
بنەماڵەی گوڵستان دۆکو پۆستێکیان لە هەژماری ئێکس بڵاوکردەوەو دەڵێن: دوای ٦ ساڵ تاوانباران دەستمان بۆ درێژ دەکەن. چونکە دەزانن شەیتان یارییەکی گەورە دەکات. لەم کاتەدا تەنها دەتوانین ئەمە بڵێین.
ناوەندی هەواڵ
خوێندکاری زانکۆی مونزور گوڵستان دۆکو لە دێرسیم ڕۆژی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بێسەروشوێن بوو، دوای چەند ڕۆژێک لە گەڕان، مۆبایلەکەی لەسەر ڕێڕەوی ساری سەلتوک لەسەر بەنداوی ئوزونچەیر دۆزرایەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لە لێکۆڵینەوەکاندا بەدی نەهاتووە.
بنەماڵەکەی و ڕێکخراوەکانی ژنان هەر لە سەرەتاوە دەڵێن لێکۆڵینەوەیەکی دروست ئەنجام نەدراوە، بەڵگەکان بە باشی کۆنەکراونەتەوە و لە سەرەتاوە تا ئێستا کەمتەرخەمی لە پرۆسەکەدا هەبووە.
"نهێنییەکی زۆر گەورەمان زانی"
خێزانی گوڵستان دۆکو پۆستێکیان لە هەژماری ئێکسی خۆیان سەبارەت بە دۆسیەکە بڵاوکردەوە، لە پۆستەکەدا هاتووە:
نهێنیەکی زۆر گەورەمان زانی، دوای شەش ساڵ تاوانباران یەک بە یەک دێن بۆ لای ئێمە، چونکە ئەوانیش بینیان شەیتان یارییەکی گەورە دەکات و کوشتنەکە و هەموو ئەو شتانە لەسەر شانیان دەبێت و دەبنە قوربانی، لە بارودۆخی ئێستادا تەنها ئەمە دەڵێین.