"بەنداوی تشرین هی ئێمەیە تا کۆتایی دەیپارێزین"
وەتها وانکێ خەڵکی شاری قامیشلۆ کە بۆ پاراستنی ئاو و خاک و وزەی خۆی ڕووی لە بەنداوی تشرین کردبوو، لە بەنداوی تشرین باسی بەرخۆدانی گەلی کرد و وتی: گەلی کورد بە هێرش ناتوانرێت تێکشکێنرێت.
زەینەب عیسا
قامیشلۆ-لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە چڕی بەردەوام بوون، شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە لە سەنگەرەکانی شەڕدا بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی هێرشەکان دەکەن، لە لایەکی ترەوە گەل لە ڕێگەی بەرخۆدانیان لە بەنداوی تشرین دەستکەوتەکانی خۆیان و ئاو و خاک و وزەی خۆیان دەپارێزن، وەسا وانکێ خەڵکی شاری قامیشلۆیە لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەم نێوەندەدا، وانکێ لەگەڵ کاروانەکانی خەڵک، بۆ پاراستنی ئاو و خاک و وزەی بەنداوی تشرین ڕوویان کردبووە بەنداوی تشرین.
وەتها وانکێ لە بەنداوی تشرین باسی لە بەرخۆدانی گەل کرد و ڕایگەیاند، هیچ هێرشێک ناتوانێت ئیرادەی ئەوان بشکێنێت، ئەوان بۆ پاراستنی خاک و دەستکەوتەکانیان تێدەکۆشن.
"بەنداو و ئاوی خۆتان بپارێزن لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا"
وەتها وانکێ لە بەنداوی تشرین باسی لە بەرخۆدانی گەل کرد و وتی: سەدان کەس لە کانتۆنی قامیشلۆ بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتین، ئێمە بەنداوەکە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی دەپارێزین و پشتیوانی شەڕڤانانمان دەکەین، کاتێک لە بەنداوەکە نزیک بووینەوە، دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانی قورسی بۆ سەر ئێمە کرد، بەو هێرشەی کە ئەنجامی دا، ویستی ئیرادەی ئێمە لاواز بکات، بەڵام ئیرادەی گەلی کورد لە هێرشەکانی گەورەترە، بەو ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕەوە گەیشتینە بەنداوی تشرین، ماوەی سێ ڕۆژ و شەوە ئێشکگری بەنداوەکەمان دەکەین و گەل بەرخۆدانێکی گەورە لە بەردەم بەنداوەکەدا ئەنجام دەدات.
"ئێمە لە مردن ناترسین"
وەتها وانکێ سەرنجی بۆ هێرشە بێوچانەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەئامانجکردنی گەل ڕاکێشاو وتی: لەماوەی ئەو سێ شەوەی لە بەنداوەکە لە ئێشکگریدا بووین، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا نەوەستاون، بەڵام ئێمە لەو هێرشانە نەترساین، لە مردن ناترسین، لە ڕۆژی دووەمی ئێشکگرییەکەدا کاتی هەڵپەڕکێدا دەوڵەتی تورک بە فڕۆکە کردینە ئامانج و ٦ هاوڕێمان شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش بریندار بوون، شەھیدبوونی ھاوڕێکانمان ئازاری داین، بەڵام بەھێزتر بووین و بەرخۆدانمان پتەوتر بوو، هەرچەند هێرشیان کردە سەرمان، ئێمە هەمیشە بەردەوام بووین لە بەرخۆدانمان، وازمان لە پێگەی خۆمان نەهێنا تا کاروانەکانی شاری دێرک گەیشتن، هەر چوار کانتۆنەکە ئێشکگری بەنداوی تشرینن، چونکە بەنداوەکە هی ئێمەیە و تا کۆتایی دەیپارێزین.
"درێژە بە خەبات و بەرخۆدانی خۆمان دەدەین"
وەتها وانکێ لە کۆتایی قسەکانی ئاماژەی بەوەکرد، وەک دایکانی کورد هەمیشە بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەن و وتی: هەر جارێک کاروانێک لە ئێمە ڕۆیشت، واز له دۆزی خۆمان ناهێنین و ئێمەی دایکان بەردەوام دەبین لە خەبات بۆ ڕزگارکردنی دۆزی خۆمان، گەلی کورد خاوەنی ئیرادەیەکی گەورەیە، تا کۆتایی خۆمان دەپارێزین، هەمیشە خەبات دەکەین و بەرخۆدانمان زیاد دەکەین تا ئازادی خۆمان و ڕێبەرەکەمان مسۆگەر دەکەین.