بۆمبارانی ڕوسیا پاڵەوانێکی سەمای ئۆکرانی دەکوژێت
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ڕوسیا بۆسەر ئوکرانیا، باوک و کچێک برینداردەبن کە کچەکە پاڵەوانی سەمای ئۆکرانیایە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەستدەدات.
ناوەندی هەواڵ
داریا کۆردڵ، پاڵەوانی سەمای ئۆکرانی لە بەرواری ٩ی تەمووز بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە بۆسەر ناوچەی ئەنهولیتس برینداربوو، وە بە هۆی خراپی برینەیەکەیەوە ئەمڕۆ بەرواری ١١ی تەمووز کۆچی دوای کرد.
داریا کۆردڵ تەمەنی ٢٠ ساڵە، خوێندکاری کۆلێژی کریڤی ڕیزۆکۆگۆیە و چەندین پێشبڕکێی سەمای نێودەوڵەتی بردۆتەوە.
لەکاتی تۆپبارانەکەدا لەگەڵ باوکیدا ڕاهێنانی دەکرد لە شوێنێکی وەرزشیدا، ڕاستەوخۆ دوای برینداربوونی گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.