زانکۆی هەڵەبجە دووەمین فێستیڤاڵی بەهاری زانستی و کلتوری بەڕێوەبرد

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە هاوکاری بەڕیوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە پارێزگای هەڵەبجە دووەمین فێستیڤاڵی زانستی و کلتوری ساز کرد و تیایدا چەندین بەرهەم و چالاکی خویندکاران نمایش کرا.

هەڵەبجە

 

بە ئامادەبوونی وەزیری خویندنی باڵا و بەرێوەبەری یەکە ئیدارییەکانی هەڵەبجە دووەمین فێستیڤاڵی بەهاری زانستی و کلتوری لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

 

کانی عەلی، خوێندکاری بەشی کوردی لە پەروەردە بەشی شارەزوور، باسی لەوەکرد کە خۆی بە خۆشحاڵ زانی توانیویانە لە پێشانگایەکدا ڕۆڵی شاعیران و کلتوری کوردەواری نمایش بکەن تاکوو نەوە دوای نەوە بە زیندووی بمێنێتەوە و کاڵ نەبنەوە.

 

لە فێستیڤاڵی کلتوری و زانستی سەرجەم بەشە زانستی و ئەدەبیەکانی ناو زانکۆی هەڵەبجە بەشدار بوون و خوێندکاران پرۆژەکانیان نمایش کرد، سەبا عەبدولڕەحمان، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری زانکۆی هەڵەبجەیە، لە فێستیڤاڵەکەدا پرۆژەیەکی ئەندازیاری نمایشکرد، وتی: پڕۆژەکەمان باس لە شێوازی پاراستنی بیناکەمان دەکەین بۆ پاراستنی لە بومەلەرزە.

 

لە کۆتای فێستیڤاڵەکەدا بە ئاهەنگی گۆرانی و میوزیک کۆتایی بە رۆژێکی پڕ لەچالاکی زانکۆی هەڵەبجە هات.

 


ت.پ