بێ‌کاری کاریگەری لەسەر ژیانی خێزانەکان داناوە
پەتای كۆرۆنا سه‌رباری ئه‌وه‌ی شۆكێكی گه‌وره بوو بۆ ئابوری جیهان ،کاریگەرییەکی تەواوی لە سێکتەرە كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ژیانی هاوڵاتیانی جیهان و ئەوروپا داناوە. ناوەندی هەواڵ
پەتای كۆرۆنا سه‌رباری ئه‌وه‌ی شۆكێكی گه‌وره بوو بۆ ئابوری جیهان ،کاریگەرییەکی تەواوی لە سێکتەرە كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ژیانی هاوڵاتیانی جیهان و ئەوروپا داناوە.
ناوەندی هەواڵ
گه‌شه‌كردنی ئاستی بێكاری به‌هۆی بڵاوبوونەوەی په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی خێزانی داناوه، به‌پێ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی دانیشتوان کە لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەلجیکا، فەڕەنسا وفینلاند لەبارەی جیابوونەوەی هاوسەرەکان ئەنجام دراوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و بێ‌کاری مەترسی جیابوونەوەی هاوسەرەکان لە زیادبووندایە.
بۆ نمونه له فه‌ره‌نسا به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا بێكاری له ناو پیاوان ٪٥٠ یه، لە ژنایشدا ٪٤٠، بەپێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش بێ‌کاری هۆكاری ناسه‌قامگیری ژیانی هاوبهشییە، تایبه‌ت له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا، كه له هه‌ندێك شوێن نمونه‌ی خێزانی كلاسیك باوه، واتە پیاو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی ئابووری خێزانه، له كاتی بێكاربوونی پیاوانیشدا كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری ده‌روونی خێزان دادەنێت و دەبێتە کێشەی خێزانی.
هە بەپێی توێژینەوەکەش ژنان بەرگەگرتنیان بەرامبەر کێشەکان زیاترە و ئارامگرێکی باشترن.
له زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپادا بەهۆی کەرەنتینە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێ‌کاری ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە، له مانگی شوباتی ڕابردوودا زیاتر له‌پاریسی پایتەختی فەڕەنسادا ٢٠ هه‌زار كه‌س ڕژانه شه‌قامه‌كان، ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بێ‌کاری دەربڕی.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی مه‌ترسیه‌كانی په‌تای كۆرۆنا زۆرێك له حكومه‌ته‌كانی ولاتانی ئه‌وروپا بودجه‌ی تایبه‌تییان بۆ قه‌ره‌بوو كردنی هاوڵاتیانیان دابینکردووە، بۆنمونە حکومەت له٪٨٠ موچه‌ی كارمه‌ندەکانی له كاتی له‌ده‌ستدانی كاره‌كانیان خەرج دەكات، هه‌روه‌ها كۆمپانیا بچوكه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به بڕێك پاره قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
توێژه‌ران پێیان وایه كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر بازاڕی كار و ژیانی هاوڵاتیان تادێت به‌رفراوانتر دەبێت و پێشبینی ده‌كرێت كاردانه‌وه‌ی درێژخایه‌نی زیاتری هه‌بێت.