"ئەرکدارکردنی بکوژانی ژن مەترسی لەسەر ژنان نیشان دەدات"
وەلیدە حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی سووریای ئایندە لە قامیشلۆ، ڕایگەیاند کە بکوژی هەڤرین خەلەف لە جیاتی دادگاییکردن دادەنرێت و ڕایگەیاند کە ئەمە مەترسی لەسەر ژیان و داهاتووی ژنانیش زیاد دەکات.

نوپەلدا دەنیز
قامیشلۆ-ئەو چەتە و بکوژە بەناوی حاتم ئەبو شەقرا سەرۆکی ئەو گروپەیە کە ناوی ئەحرار شەرقیەیە، ئەحمەد ئەلحەیس لە ساڵی ٢٠١٩ لە سەر ڕێگای خێرای M4 لە نێوان عەین عیسا و تل تەمر، هەڤرین خەڵەف، سکرتێری گشتی پارتی سووریای ئایندەی تیرۆر کرد، لەبری ئەوەی دادگایی بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت، لەلایەن جیهادی هەتەشە وەک فەرماندەی ناوچەی دێرەزوور و حەسەکە و ڕەققە لە فیرقەی سەربازی ٨٦ دەستنیشانکرا.
وەلیدە حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی سەوریای ئایندە لە قامیشلۆ سەبارەت بە دادگاییکردنی بکوژەکەی هەڤرین خەڵەف قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
وەلیدە حەسەن ڕایگەیاند کە ئیدانەی حاتم ئەبو شەقرا دەکەن کە لەلایەن HTS ی جیهادییەوە ڕاسپێردراوە و وتی: قبوڵ ناکەین بکوژەکەی ئەمڕۆ کە لە لیستی نێودەوڵەتی "تیرۆر"دایە و دەستی لە خوێنی زۆر کەسدا هەیە، بخرێتە فیرقەی ٨٦ لە ناوچەکانی دێرەزوور و حەسەکە و ڕەققە. ناتوانین ئەو کەسە قبوڵ بکەین، کە دەستی لە... خوێنی خەڵکی عەفرین و دەستدرێژی زۆری کردووەتە سەر ژنان و بەتایبەتی شەهید هەڤرین خەڵەف.
"پێویستە دادگایی بکرێت"
وەلیدە حەسەن هەروەها باسی لە هەڤرین خەڵەف کرد کە لەلایەن ئەو چەتانە کوژرا و وتی: تا خەڵکی وەک حاتم ئەبو شەقرا سزا نەدرێن، ناتوانین متمانەمان بە حکومەتی کاتی سووریا هەبێت، هەڤرین خەڵەف کەسێکە کە خەباتی بۆ ئاشتی و ئازادی کرد و خەباتی بۆ مافەکانی ژنان کرد، کەسایەتییەکی سیاسی بوو نەک سەربازی بکوژ، وەک فەرماندە دادەنرێت، ئەمە بە تایبەتی بۆ خەڵک و پارتی سووریای ئایندە قبوڵکراو نییە.
وەلیدە حەسەن ڕایگەیاند کە ئەوان لە دژی ئەمە تێدەکۆشن و دەنگیان بەرز دەکەنەوە تا ئەو کاتەی بکوژەکە لێپرسینەوە لەگەڵ دەکرێت و دادگایی دەکرێت و وتی: هەرچییەک بەسەر ڕێکخراوەکانی ژناندا بێت، ئێمە بێدەنگ نابین لە بەرامبەر ئەم بکوژە و دەچینە سەر شەقام تا ئەو کاتەی بکوژەکەی هەڤرین خەڵەف دەدرێنە دادگا. لەبری ئەوەی سزا بدرێت، ئەویش بۆ ئەو ناوچانە دیاری دەکرێت کە هەزاران کەسی تێدایە بانگەوازی ئێمە ئەوەیە کە ئەو جۆرە کەسانەی دەستیان لە خوێنڕشتن و کوشتنی خەڵکدا هەیە، لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
"مەترسی لەسەر ژنان زۆرە"
وەلیدە حەسەن ڕایگەیاند، وەک ڕێکخراوەکانی ژنان و پارتی ئەنجومەنی ژنانی سووریای ئایندە، هەمیشە لەسەر شەقامەکان دەبن و میراسی هەڤرین خەڵەف دەپارێزن وتیشی: هەڤرین خەڵەف لەبەردەم جیهاندا بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا، لە شەهیدبوونی هەڤرینیشدا بینیمان چ جۆرە ڕق و کینەیەک هەیە بەرامبەر بە ژنان، ئێمە هەرگیز لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییەدا بێدەنگ نابین، هەم دایکی هەڤرین دۆسیەکەی پێشکەشی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کردووە و هەم خۆمان دۆسیەکەیمان پێشکەشی نێودەوڵەتی کردووە. ئەگەر ئەو کەسانە سزا نەدرێن، مەترسی و هەڕەشە لەسەر ژنان زیاتر دەبێت.
'"ئێمە بێدەنگ نابین"
وەلیدە حەسەن لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەو شۆڕشەی ئەمڕۆ پەرەی سەندووە بە پێشەنگایەتی ژنان پەرەی سەندووە، ژنانیش لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆیان ڕێکخستووە و گەشەیان کردووە، ئێمە هەمیشە لە پێناو دۆزی هەڤریندا دەوەستینەوە و لە شەقامدا دەبین، ئێمە لە شەقامدا دەبین و بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێین تا بکوژەکان سزا دەدرێن، قبوڵی ناکەین بکوژێک ببێتە فەرماندە.