"بەهێزکردنی ئابووری ژنان ڕێگایەکە بۆ ئازادی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی"

بەهێزکردنی ئابووری ژنان وەک هێزێکی سەرەکی بۆ گۆڕانکاری، پرۆژەیەکە ڕۆڵی مێژوویی ژنان لە بەرهەمهێنان و ڕێکخستندا دەگەڕێنێتەوە، سەربەخۆیی و توانای بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەشداریکردن و یەکسانی پێدەبەخشێت.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ- لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، تەڤگەریەکی ژنان دینامیکی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرهەڵدەدات، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەم تەڤگەرییە سەرکەوتوو بووە لە بونیادنانی نموونەیەکی ناوازەی ئابووری و کۆمەڵایەتی کە ژنان لە پێشەنگی گەشەکردن و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتیدا دادەنێت.

 

ڕۆدین عیسا، ئەندامی لیژنەی ئابووری ژنان دووپاتی کردەوە، کە زەوتکردنی ژنان لە مافە ئابووریەکانیان یەکێکە لە دیارترین جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان، ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنانی بە ئاماژەی ئەو خەباتە درێژخایەنە پێناسە کرد کە ژنان لە دژی هەموو جۆرەکانی نادادپەروەری و ستەمکاری ئەنجامیان داوە، بەرگری لە شکۆمەندی خۆیان و مافی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانەیان کردووە، ژن ئاماژەی بەخشین و ئیرادە بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، هەروەها هێزێکە بۆ گۆڕانکاری لە بەرامبەر ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارییەدا کە بۆ چەندین سەدە هەوڵی داوە ڕۆڵییان پەراوێز بخات و بەهاکەیان بسڕێتەوە.

 

لە شاری قامیشلۆ، کە ئەزموونی کردەیی لەگەڵ چارەسەرە فیکریدا یەکدەگرێتەوە، ڕودین عیسا جەختی لەوە کردەوە، کە پڕۆژەی ئابووری ژنان چیتر تەنها دەستپێشخەرییەک نییە بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی بەرهەمدار، بەڵکو گۆڕا بۆ ڕێبازێکی ستراتیژی بۆ دووبارە داڕشتنی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای بەشداریکردن و دادپەروەری و یەکسانی.

 

ئەم پڕۆژەیە کە ڕەگ و ڕیشەی لە مێژوویەکی دوور و درێژی بەرخۆدان و داهێنەری ژناندا هەیە، ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنانی وەک دامەزرێنەرانی سەرەتایی ئابووری و سەرچاوەی بیرۆکەکان بۆ بەرهەمهێنان و ڕێکخستن و خۆبژێوی زیندوو دەکاتەوە، لەگەڵ کەڵەکەبوونی ئەزموونی کردەیی و سەرکەوتنی ژنان لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانیدا، تایبەتمەندییەکانی ئابوورییەکی جێگرەوەیە کە لەسەر بنەمای هاوکاری و هاوبەشی دامەزراوە سەریان هەڵداوە، هێزی ژنان و مافی چارەنووسیان دەگەڕێنێتەوە، دوور لە وابەستەیی.

 

"هەنگاوێکی ستراتیژی بەرەو بونیادنانەوەی کۆمەڵگە"

ڕۆدین عیسا جەختی لەوە کردەوە، کە پرۆژەی ئابووری ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تەنها لە دامەزراندنی پرۆژەی بەرهەمداردا سنوردار نییە، بەڵکو هەنگاوێکی ستراتیژی پێکدەهێنێت بەرەو بونیادنانەوەی کۆمەڵگە لەسەر بناغەکانی بەشداریکردن و دادپەروەری.

 

ڕوونیشیکردەوە، گرنگە باس لەوە بکەین کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی مێژووەوە ژنان یەکەم کەس بوون بناغەکانی ئابوورییان دانا، ئەوانە بوون کە بەهای کار و بەرهەمهێنان و ڕێکخستنیان دەزانی، ئەوانە بوون کە کشتوکاڵیان دۆزییەوە و تۆویان کۆکردەوە، هەروەها زەویەکەیان چاند و بەرهەمەکانیان دروێنە کرد، لە ڕێگەی ئەمەوە سیستەمێکیان بونیادنا لەسەر بنەمای بەشداریکردن و هاوکاری، نەک لەسەر چەوساندنەوە و هەژموونی ماڵ و کۆمەڵگە، هەوڵ و سەرچاوەکانیان دابەش دەکرد و بەم شێوەیە یەکەم شێوازەکانی ئابووری سروشتییان دروست کرد کە لەسەر بنەمای هاوسەنگی و دادپەروەری بوو.

 

ڕۆدین عیسا، وتی: زیرەکی و تێگەیشتنی زگماکی ژنان وای لێکردوون کە درک بە گرنگی ڕێکخستن و پاشەکەوتکردن و دەستەبەرکردنی خۆراک بۆ داهاتوو بکەن، ئەوان یەکەم کەس بوون کە لە چەمکی پلاندانانی ئابووری تێگەیشت، تەنانەت پێش هاتنی پارە یان بازرگانیش، ئەمەش بەو واتایەیە کە ئابووری، لە بناغەکەیدا، بیرۆکەیەکی ژنان، لە پێویستی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان و گەیشتن بە سەقامگیری بۆ کۆمەڵگە سەرچاوەی گرتووە.

 

لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و زاڵبوونی بیرکردنەوەی پیاوسالاری لە کۆمەڵگەکاندا، ژنان لەم ڕۆڵە پێشەنگانە پەراوێزخران و لە چوارچێوەی سیستەمێکی ئابووری پیاوسالاریدا کە لەسەر بنەمای چەوساندنەوە دامەزراوە، دابەزین بۆ پێگەیەکی ژێردەستە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، ژنانی کارکردن و خۆبەخشی خۆیان پاراستووە، لە هەموو قۆناغێکدا سەلماندوویانە کە هەوێنی بەرهەمهێنان و ژیانن.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە پڕۆژەی بەهێزکردنی ئابووری ژنان ئەمڕۆ درێژەیپێدەری ئەو مێژووە دەوڵەمەندە و هەوڵێکە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ کۆمەڵگە لەڕێگەی بەهێزکردنی ئابوری ژنانەوە، کاتێک ژن سەرچاوەی داهات و سەربەخۆیی دارایی خۆی هەبێت، ئەوا کۆنترۆڵی چارەنووسی خۆی دەبێت و دوورە لە هەموو جۆرە وابەستەیک و توندوتیژییەک، ئابووری تەنها ئامرازی بژێوی نییە، بەڵکو ئامرازێکە بۆ ڕزگاری و گەشەپێدانی خود، ژنانیش توانای خۆیان سەلماندووە کە ئابووری بگۆڕن بۆ شوێنی خەبات و داهێنان.

 

ژنان سەرچاوەی بیرۆکەکەن

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەمانە لە سایەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتوونەتەدی، کە وەک خۆی دووپاتی دەکاتەوە، ژنانی گەڕاندەوە بۆ شوێنی شیاوی خۆیان لە ڕێگەی ئەو چەمکەوە کە ئازادی کۆمەڵایەتی بەبێ ئازادیی ژن بەدی نایەت، هەروەها ئابوورییەکی ئازاد لەسەر بنەمای بەشداری چالاکانەی ژنان دامەزراوە، وتی: ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بناغەی ژیانی لە ژنان و سەرچاوەی بەها ڕەوشتی و مرۆییەکانی بینی و لە ڕێگەی هزرەکەیەوە توانیمان چەمکی ئابووری لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی بەنیاد بنێینەوە.

 

ڕۆدین عیسا ڕوونی کردەوە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی دامەزراوە ئابوورییەکانی ژنانەوە، ژنان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توانیویانە توانای بەڕێوەبردن و بەرهەمهێنانیان بسەلمێنن، هەروەها دەست بە پڕۆژەی سەرکەوتووی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی بکەن کە هەلی کاریان بۆ زۆرێکیان ڕەخساندووە و بەشدارییان لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا کردووە، هەروەها ئەم سەرکەوتنە بەڵگەیەکی ڕوونە، کە کاتێک دەرفەت بە ژنان دەدرێت، توانای بەدیهێنانی گۆڕانکاری و بونیادنانی ئابوورییەکی ئازاد و سەربەخۆیان هەیە کە خزمەتی هەمووان بکات، ئێمە پێمان وایە بەردەوامی ئەم پڕۆژەیە مسۆگەری ڕاستەقینەیە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی هەمەلایەنە لەسەر بنەمای دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی ڕەگەزی، ژنان تەنها نیوەی کۆمەڵگە نین، بەڵکو بناغەکەیەتی و سەرچاوەی هەموو ئەو شتانەن کە ئەمڕۆ بونیادیان دەنێین.

 

میکانیزمی کارکردن

لە ڕێگەی کۆمینەکان و ئەنجومەنەکان و کۆنگرەی ستار، دامەزراوەی ئابووری ژنان کاردەکات بۆ خولی پەروەردەی و پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ژنان بۆ گفتوگۆڕکردن لەسەر بارودۆخەکانیان و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مافەکانیان و هاندانی بەشداریکردنیان لە ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرێک لە ژنان لە دامەزراوەکانی دامەزراوەی ئابووری ژنان نزیک دەبنەوە بۆ وەرگرتنی خولی پەروەردەی و زانیاری کە یارمەتیان دەدات لە خۆیان و تواناکانیان تێبگەن و لە سیستەمی کار و هاوکارییەکانی ناو ئەم دامەزراوانە تێبگەن.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە هەنگاوی یەکەمی کارەکانیان بریتییە لە کۆکردنەوەی ژنان لە کۆبوونەوە ئاساییەکاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پیشە و کارانەی کە ئارەزووی ئەنجامدانیان دەکەن، جا چ دورین بێت، کارکردن لە نانەواخانەکان، دوکانی جلوبەرگ، پیشەسازی دەستی، یان ئامادەکردنی خۆراک لە ماڵەوە، ئەم کۆبوونەوانە سەکۆیەک بۆ پێشنیارکردنی بیرۆکە و پڕۆژەی گونجاو بۆ هەر گروپێک دەڕەخسێنن، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی پشتبەستن بە خۆیان، خۆیان لە ناوخۆدا ڕێکبخەن و توێژینەوەی پێویستیەکانی لەسەر پڕۆژە پێشنیار کراوەکانیان ئەنجام بدەن.

 

بە وتەی ڕۆدین عیسا، دامەزراوە ئابوورییەکانی ژنان پێش جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە لێکۆڵینەوەی ئابووری و ڕێکخراوەیی لەسەر ئەو پڕۆژانە ئەنجام دەدەن،، لەو چوارچێوەیەدا ژنان لەم دواییانەدا نانەواخانەی تایبەت بە خۆیان لە قامیشلۆ کردەوە، ئەمە جگە لە چەند پڕۆژەیەکی تر کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن، ئەم پڕۆژانە کەرتە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان و بازرگانی لەخۆدەگرن، پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە گرنگترین پڕۆژەکانن، بەو پێیەی بڕبڕەی پشتی ئابووری هەرێم پێکدەهێنن، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە لەڕێگەی ئەم کۆمینانەوە بگاتە هەموو ژنانی کۆمەڵگە و بیرۆکەی ئابوورییەکی ئازاد و سەربەخۆ لەنێوانیاندا بڵاوبکرێتەوە، بۆ ئەوەی هیچ ژنێک بە سستی نەمێنێتەوە یان وابەستەی کەسانی دیکە نەبێت.

 

ڕۆڵی سەرەکی لە بونیادنانی ئابوورییەکی ئازاددا

ڕۆدین عیسا، ئەندامی ئابووری ژنان، لە کۆتاییدا ڕایگەیاند، کە بناغەی کارەکانیان لەسەر چارەسەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزراوە: لە کاتی خولە پەروەردەکاندا بە خوێندنەوەی بەشی شەشەمی مانیفێستو ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستدەکات بە پێدەکەین، تیشک دەخەینە سەر ئەو لایەنانەی کە تێیدا باس لە ئابووری ژنان دەکات و چۆن ئەم کەرتە لەم ساڵانەی دواییدا پەرەی سەندووە، مانیفێستۆکە بە شێوەیەکی بەرفراوان باس لە ڕۆڵی سەرەکی ژنان دەکات لە بونیادنانی ئابوورییەکی ئازاددا و چۆن ژنان بە درێژایی مێژوو توانیویانە خۆیان پەرەپێبدەن و ئامادەیی خۆیان لە کایە جیاوازەکانی ژیاندا بەهێز بکەن، ئامانجمان بەهێزکردنی هەموو ژنانە لە سەرانسەری جیهان و دروستکردنی ژیانێک کە ڕژاوە بە ڕۆحی ژنانی تێکۆشەر کە بەردەوام هەوڵدەدەن بۆ پێشکەوتن و گۆڕانکاری ژنان پێویستە یەکگرتوو بن و پێکەوە بوەستن بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و یەکسانی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەک کە بە دادپەروەری و یەکسانی بەڕێوەبچێت شکۆ.