بەهۆی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێك دوو منداڵی كۆچبەر گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی سی بێنکسی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش ڕزگارکران.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی سی بێنکسی ئەڵمانی، سەبارەت بە ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران ڕایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران ڕۆژی یەکشەممە ژێرئاوکەوت و تەرمی دوو منداڵ دەرهێنراوەتەوە و ١٧ کەسیش بە ڕزگارکراون.
هاوکات، بەوتەی کۆچبەرەکان بەلەمەکە ٢١ کەسی هەڵگرتووە، بەو پێیەش دوو کەس بێسەروشوێنن.